❯
❮
زا زانکۆی دایک لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە پلەی یەکەمدایە،،
زانکۆی دایک لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە پلەی یەکەمدایە
بەگوێرەی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی زانکۆی سلێمانی کە بە زانکۆی دایکیش بەناوبانگە، بۆ جاری دووەم و لەسەر یەک پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی سەرتاسەری عێراق بەدەستهێناوە.
رۆژنامەنووس ،،ئەژین مەحمود،،
ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. کۆسار محەمەدی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند؛ زانکۆکەیان بۆ جاری دوەم لەسەر یەک پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و لە ریزبەندی 2191 زانکۆشدا لە پلەی (1001 بۆ1220)یی ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهاندایە بە گوێرەی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی.
لە بارەی ئەم دەستکەوتەوە ئاماژەیان بەوەکردوە؛ زانکۆی سلێمانی ئەم سەرکەوتنە بە شانازی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و شاری سلێمانی و تەواوی هەریمی کوردستان دەزانێت.
زیاتر ببینە...
2025-10-09 08:48:42
ID: 3
❯
❮
په رله مانی ئێران ده نگیدا بە لابردنی 4 سفر له دراوی نه ته وه یی
په رله مانی ئێران ده نگیدا بە لابردنی 4 سفر له دراوی نه ته وه یی
ڕۆژی یەکشەممە نوێنەرانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئیسلامی ئێران دەنگیان لەسەر پرۆژە یاسایەک دا بۆ هەموارکردنی یاسای دراوی و بانکی وڵاتەکە و بڕیاردرا بە لابردنی چوار سفر لە دراوی نیشتمانی.
یاساکە داوا دەکات کە هەر 10 هەزار ڕیالی ئێرانی ئێستا بگۆڕدرێن بۆ یەک ڕیالی نوێ، لە هەمان کاتدا ناوی "ڕیال" وەک ناوی دراوی فەرمی ئەو وڵاتە بمێنێتەوە.
ئامانجی ئەم هەنگاوە ئاسانکردنی مامەڵە داراییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵاوسانی سەختە کە ئێران چەندین ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
هەروەها یاساکە پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی چاودێری هەیە پێش ئەوەی بێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەید مەحەمەد بەرزنجی
زیاتر ببینە...
2025-10-05 08:43:33
ID: 2
❯
❮
پەرستگای زەردەشتییەکان لە قەزای دەربەندیخان، مێژووی بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە.
ئەم پەرستگایە كەوتۆتە نزیكی سەر ڕووباری سیروانی شاری دەربەندیخان .
ئەم پاشماوە مێژوویە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەكان لە حوكمی فەرمانڕەوایەتیان لە ساڵانی ( ۲۲۷ پ ز بۆ ٦٥۱ ز ).
شوێنەوارەكە بە بەرد و قسڵ و قوڕی ئامادەكراوی كلسین و درووستكراوە.
ئەم پەرستگایە لە كاتی خۆیدا بۆ ڕێوڕەسمی ئاینی زەردەشتی بنیادنراوە لە كۆندا یەكێك بووە لە گەورەترین و بەناوبانگترین پەرستگاكانی سەر ڕێگای ( تەیسەفۆن - شیز - شارەزوور) و لەكاتی خۆیدا زۆرترین لە دانێشتوانی ناوچەكە سەردانی ئەم پەرستگایان كردووە و ڕێوڕەسمی ئاینی زەردەشتیان تێداگێڕاوە .
لە ناوەڕاستی پەرستگاكەدا شوێنی هەیكەلی پیرۆزە، كەلە پەرستگای زەردەشتیەكاندا بە پیرۆزترین شوێن دەستنیشانكراوە، ئەم هەیكەلە ڕووە و خۆرهەڵات درووستكراوە، بەشێوەی مەیلەو چوارگۆشە، کە شوێنی ئاگری پیرۆزە و بە دەوریدا ڕێڕەوێكی درووستكراوەو لەكاتی ڕێوڕەسمی ئاینی بەدەوری ئاگرەكەدا وەستاون یاخود سوڕاونەتەوەو سروودی ئاینیان خوێندووە.
ڕۆژنامە نووس : ئەژین محموود
زیاتر ببینە...
2025-10-04 10:38:37
ID: 1