Logo

Washan Media

Menu


پێکهاتەکان :


بابەتی گشتی


قوشتەپە

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا قوشتەپە گەشەیەکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەتی لە بواری خزمەتگوزاری و کارکردن. ئەمانەش گرنگترین ئەو شتانەن کە بۆ قوشتەپە کراون:
ڕێگاکان و شەقامە سەرەکییەکان چاککراون و هەندێک شەقامی نوێ کراونەوە.
کاری کارەبا و دابینکردنی کارەبی 24کاتژمێری باشتر کراوە.کارا کراوە
ئاوی خواردنەوە و تۆڕی ئاو لە هەندێک گەڕەکدا گەشەی کردووە. بڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کاراکروە کێشەی کەم ئاوی چارەسەرکراوە
قوتابخانە و خوێندنگەکان زیاد بوون و چاکسازییان بۆ کراوە.
ناوەندە تەندروستی و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان باشتر بوون.بەردەوامیش دەبێت
بازاڕ و دوکان و شوێنی بازرگانی زیاتر بوون و هەلی کار زیاد بووە.
پاککردنەوەی گەڕەک و کۆکردنەوەی خاشاک بەردەوامتر بووە.
پارک و شوێنی دانیشتن بۆ خەڵک دروست دەکرێن دەجێتە بواری جێبەجێکردن
دەروازێکی نێودەوڵاتی لەبواری جێبەجێکردنە سیماێکی پڕلەجوای بەقەزای قوشتەپە دەبخشێت
هەرچەندە خەڵکی قوشتەپە هێشتا داوای خزمەتگوزاری زیاتر دەکەن، بەڵام بەراورد بە پێشوو گۆڕانکارییەکی باش هەیە و کارکردن بەردەوامە.
هەموو ئەمانە لەکابینەی نۆی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی بەڕێز مسرور بارزانی بۆقەزای قوشتەپە کراوە پاش هێنانە کایەی قەزاکە ودەست بەکاربونی بەڕێز بژار مەلا خدر وەک یەکەم قایمقامی قەزای قوشتەپە

هاوڕێ قوشتەپە / ڕۆژنامەنووس

زیاتر ببینە...

هاوسەنگی لە ڕۆژهەڵاتدا

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هونەری هاوسەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا

‌تەنیا کوردی


سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی ئانتالیا جارێکی دیکە دیپلۆماسییەتی بەهێز و پێگەی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانی لەم ساتەوەختە پڕ لە ئاڵۆزییەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا پێناسەکردەوە. لە جیهانی سیاسەتدا، ئەگەرچی ڕاستە جوگرافیا چارەنووسە، بەڵام پەیڕەوکردنی دیپلۆماسیەتێک بەم قووڵاییە، کاریگەرییەکی ئەوتۆی بەسەر ئەم جوگرافیا ناسەقامگیرەوە هەبووە کە بووەتە کلیلێک بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی ڕوشن بۆ پێگەی هەرێم.

لەم تەوقیتەدا کە دەنگی جەنگ بەرزە، لە دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەسەر مێزی گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا و سەرکردەکانی دیکە، هەمیشە ئارامییەک هەست پێ دەکرێت ئەمەش لەو ڕوانگەیەوە کە لە ناوچەیەکدا زمانی چەک زاڵ بێت، تەنیا دەنگی ژیرانە دەتوانێت ڕێگەی داهاتوو ڕوون بکاتەوە. ئەمڕۆ ئەو دەنگە ژیر و دیپلۆماسییەتە بەهێزە بە هەمووان دەڵێت: ئێمە بەشێک نین لە جەنگ، بەڵکو بەشێکین لە چارەسەر.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو هێمنی و دیدە ستراتیژییەی هەیەتی، نیشانی ناوچەکەی دا کە هەولێر تەنیا پایتەختی هەرێم نییە، بەڵکو ناوەندێکی ستراتیژیی هاوسەنگە بۆ سفرکردنەوەی گرژییەکان، کە زۆر ھەوڵدرا ھەرێم بخزێننە نێو جەنگێک، بەڵام ئەمە رووینەدا، هەر ئەمەش بوو وایکرد سەرۆککۆماری تورکیا سوپاسی سەرۆکی هەرێم بکات کە نەیهێشت هەرێم ببێتە بەشێک لەو ئاگرەی ناوچەکە وەک چۆن دەگوترێت "نایابترین هونەر ئەوەیە بتوانیت لە ناو گەردەلوولدا، کەنارێکی ئارام بدۆزیتەوە." سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ئانتالیا ڕێک ئەم هونەرەی نیشان دا کە مادام جەنگەکان هەر لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆتاییان دێت، کەواتە بۆچی هەر لەوێوە دەست پێ نەکرێ بۆ ئاشتەوایی و متمانە.

ئەم دیدگایەی نێچیرڤان بارزانی، نەک تەنیا گوزارشت لە بەرژەوەندیی هەرێم دەکات، بەڵکو تورکیاش بەرەو پێداگری زیاتر لەسەر ئاشتیی ناوخۆیی، هان دەدات.

هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لای مێژوونووسان بەو جۆرە دەمێنێتەوە کە لە کاتی قەیرانەکاندا، سەرکردەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە "زمانی هەڕەشە بگۆڕێت بۆ زمانی هاوبەش." لێکتێگەیشتنی بەهێزی نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆککۆماری تورکیا و هاوڕابوونیان لەسەر ئاشتەوایی، دەرەنجامی جێگیرکردنی متمانەیەکی گەورەیە کە دەیسەلمێنێت هەردوولا بۆ سەقامگیری و متمانەو بەھێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان وەک ھەولێر و ئانکارا، پێویستیان بە یەکدییە.



دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو ڕاستییەمان پێ دەڵێن کە "هێز لە هاوارکردندا نییە، بەڵکو لەو حیکمەتەدایە کە نەیار بکەیتە هاوبەش." ئەمە ڕێک ئەو دیپلۆماسییە مۆدێرنەیە کە هەرێمی کوردستانی وەک یاریزانێکی سەرەکی و هەمیشەیی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا هێشتووەتەوە.

تەنیا کوردی : ڕۆژنامەنووس

زیاتر ببینە...

لەسەردەمی ترسدا


توێژەری کۆمەڵایەتی
مەسعود شیوەڕەشی

نیشتیمانه‌كه‌م لەسەردەمی ترس دا ھەموو شتە جوانەکان کۆتاییان پێ دێت ، بە یەک شێوە ژیان بەسەر دەبەین ،لەم کاتەدا ھەست بە نامۆیی تۆ دەکەین ، کە زانیمان لە ماڵێکی چۆڵ دا دەژین ، کەسانێک ھەن ساردی زستان ئازاریان دەدات ، بەھۆی زوڵم و زۆرداری و ناخۆشی ژیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن .
خۆشترین ڕۆژمان ئەو ڕۆژانەن کە دەست بەرزکرنەوە و پارانەوەکانمان یەکمان دەخات دەمانکات بەیەک گیان و یەک دەست , لەنێو ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵدا یەک دەنگ بەدی دەکرێت ، ئەویش ئەم سەرکەوتنەیە کەخودای گەورە پێمانی دەبەخشێت .
نیشتیمانه‌كه‌م ڕۆڵەکانی تۆ بیرو ڕاکانیان جیاوازە , لە سەر خاکی تۆ پرمەی گریان و رووبەرووبونەوەو قسەی پووچ و بێ مانا زۆر بووە ، زۆر دڵتەنگم کاتێک دەبینم کەسانێک لە ناوەوە ڕەخنەت لێ دەگرن وبریندارت دەکەن ، دووژمنان ونەزان و جاھیلەکان ئاگری فیتنە و شەرو ئاژاوە خۆش دەکەن ، گەمژەکانیش خەون و ئومێد و ھیواکانت لە ناو دەبەن و ترسنۆکەکانیش ژەھرت بەسەردا ئەپرژێنن ..
جیاواز بووینە و بیرو ڕاکانی ڕۆڵەکانت ھەمەچەشن و ھەمەجۆر بووە دڵەکانمان وەکو جاران ڕووناک نییەو نادرەوشێتەوە ، بەڵام ڕۆژێک لە ڕۆژان روخسارەکانمان وون نەکردووە گەرلاشەیەکی بێ گیانیش بووبین ، ھەرچی ڕووبدات بەرەو دواوە ناگەرێینەوە ، ھەست بە سستی و لاوازی ناکەین لە مڕۆ بە دواوە ھیچ شارێکت بێ دەنگ نابێت .
نیشتیمانه‌كه‌م ئومێد و ھیواکانی تۆ وامان لێ دەکات ھەست بە زیندویی خۆمان بکەین ، ھێشتا کەسانێک ھەن عاشقی بەخشین و مانای پەیمان دەزانن ھەوڵی گەشەسەندنت بۆ دەدەن .

زیاتر ببینە...

خوێندنی دیبلۆمی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراق ڕایگەیاند کە پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2026–2027 لە زانکۆکانی کۆماری عێراق، بەپێی ڕێنمایی و مەرجە فەرمییەکان، لە ماوەی دیاریکراودا ئەنجام دەدرێت.

کاتە گرنگەکان
• دەستپێکی پێشکەشکردن: ڕۆژی 3ی مانگی 5ی ساڵی 2026
• کۆتایی پێشکەشکردن: ڕۆژی 11ی مانگی 6ی ساڵی 2026
• تاقیکردنەوەی پێشبڕکێی وەرگرتن: ڕۆژی 3ی مانگی 6ی ساڵی 2026

مەرج و ڕێنماییە سەرەکییەکان

1. دیبلۆمی باڵای یەکساڵە (ئەکادیمی)
• نمرەی کەمترین بۆ کورسی گشتی: 65
• سنووری تەمەن بۆ کورسی گشتی: 40 ساڵ
• کورسی گشتی و کورسی بە پارە بەردەستە
• لە کورسی بە پارە، رەچاوی نمرە و تەمەن ناکرێت

2. دیبلۆمی باڵای دووساڵە و ماستەر
• نمرەی کەمترین: 65
• سنووری تەمەن: 45 ساڵ، بۆ دامەزراو 40 ساڵ
• کورسی گشتی و کورسی بە پارە بەردەستە
• ئەوانەی پێشتر وەرگیراون و خوێندنیان تەواو نەکردووە، تەنها مافی پێشکەشکردن لەسەر کورسی بە پارەیان هەیە
• فەرمانبەران کە نمرەیان کەمترە لە 65، دەتوانن لەسەر کورسی بە پارە پێشکەش بکەن، بە مەرجی هەبوونی 5 ساڵ خزمەت

3. دکتۆرا
• نمرەی کەمترین بۆ ماستەر: 70
• سنووری تەمەن: 50 ساڵ، بۆ دامەزراو 45 ساڵ
• کورسی گشتی و کورسی بە پارە بەردەستە
• لە کورسی بە پارە، رەچاوی تەمەن ناکرێت
• ئەوانەی پێشتر وەرگیراون و خوێندنیان تەواو نەکردووە، تەنها لەسەر کورسی بە پارە دەتوانن پێشکەش بکەن

تێبینییە فەرمییەکان
• دەرچوانی بەشەکانی پزیشکی و ئەندازیاری، ئەگەر لە چارەگی یەکەم بوون، لە مەرجی نمرە بەخشراون
• دامەزراوان و دانەمەزراوان بە نمرەی 65 یان زیاتر دەتوانن بۆ کورسی گشتی فری پێشکەش بکەن
• پێشکەشکار پێویستە بروانامەی زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی و کۆمپیوتەر هەبێت؛ دەتوانرێت لە ماوەی پێشکەشکردندا بەدەست بهێنرێت
• پڕۆسەی پێشکەشکردن تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت ئەنجام دەدرێت

ئەم ڕێنمایی و مەرجانە بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراق دانراون و پابەندن بۆ هەموو پێشکەشکاران.
ئەژین مەحمود/ رۆژنامەنووس

زیاتر ببینە...

Network

داهێنەری کردووە بەداهات


مارتن ناماسکا، گەنجێکی وڵاتی کینیایە لەشاری نایرۆبی ، ناوبانگی جیهانی بەدەستهێناوە بەهۆی ئەوەی بە ڕاوتەرێکی وای فای لەسەر سەری بە شەقامەکاندا دەسوڕێتەوە و خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بە پارەیەکی کەم دەفرۆشێت ..
لە چاوپێکەوتنەکاندا باس لەوە دەکات،
"دەستکەوتەکانم تەنها دارایی نیە، بەڵکو لەڕێگەی ئەو ئینتەرنێتەوە دەتوانم زۆر کەس بناسم.
دەشڵێت: هەندێک کەس ڕامدەگرن نەک تەنها بۆ کاری پەیوەندیکردن، بەڵکو بۆ ئەوەی وێنەم لەگەڵ بگرن، هەندێکی تریش تەنها بۆ پشتگیریکردنم بڕی پارەی زیاترم پێ دەدەن ..
هەرچەندە ئەم کاری داهێنانەی باشە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا بەهۆی شەپۆڵەکانی سەر سەری ئەگەری توشبوونی بە شێرپەنجە هەیەو بە دڵنیاییەوە مەترسی تەندروستی درێژخایەنی لەسەر جەستە و مێشکی دەبێت ..

وەرگێڕانی / شەرمین رواندزی

زیاتر ببینە...