Logo

Washan Media

Menu


پێکهاتەکان :


کلتور و هونەر


ڕێباز قەرەداغی

💎 ناسنامەی پیشەیی: ڕێباز قەرەداغی
​(شاعیر، دۆبلێر و ڕاهێنەری هونەری دەنگ)
​📍 زانیارییە کەسییەکان
• ​ناو: ڕێباز حەسەن کەریم
• ​نازناوی هونەری: ڕێباز قەرەداغی
• ​ساڵی لەدایکبوون: ٢/٤/١٩٩٠ (سلێمانی)
• ​دەستپێکی کار: ٢٠٠٨ (بواری نووسین و ئەدەب)
​✍️ وێستگە ئەدەبییەکان (شیعرو قەسیدە)
​وەک شاعیرێکی نوێخواز، خاوەنی چەندین بەرهەمی دیارە کە بە قووڵی و ڕەهەندی مرۆیی و فەلسەفی ناسراون:
1. ​خەیاڵێک بۆ کچێتی دایکم:تێکستی قووڵی مرۆیی و سۆزدارییە دەربارەی یادەوەرییەکانی ڕابردوو.
2. ​نامەیەک لە گوڵە مێخەکەوە:: قەسیدەیەکی کورت و کاریگەر بە زمانێکی سادە و مانا قووڵ.
3. ​بەیانیت باش: پڕۆژەیەکی ڤیدیۆ-شیعریی مۆدێرن و نوێخواز.
4. ​سلێمانی: ستایشێکی ئەدەبی و نیشتمانی بۆ شاری داهێنان.
5. ​دۆست و گیرفان: ڕەخنەیەکی کۆمەڵایەتیی توند لە چوارچێوەی شیعرێکدا
6. ​بۆنی مردن ئەکەم: تێکستێکی فەلسەفی قووڵ دەربارەی بوون و کۆتایی.
7. جەژن مەیە: خوێندنەوەیەکی کوردی کەلەعەرەبییەوە وەرگیراوە باس لەدوری نەمانی کەسە ئازیزەکان ئەکات
دەنگ دانەوەیەکی بەرچاوی هەبو لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
​🎙️ بواری دۆبلاژ و ئەدای دەنگی
​بە یەکێک لە ئەکتەرە دەنگییە لێهاتووەکان دادەنرێت کە توانای هەیە بە (٣ دەنگی جیاواز) کارەکتەرەکان بەرجەستە بکات لەیەک کاتدا (دەنگی پیاوێکی 80ساڵ گەنجێکی تەواو کامڵ گەنجێکی ئاسایی)
• ​کارەکتەری (قەدیر): ڕۆڵی سەرەکی لە سیزنی یەکەمی درامای "خەونی ئەشرەف".
• ​کارەکتەری (Kim Do Wan): لە درامای بەناوبانگی کۆری "ستارت ئەپ" (Start-Up).
• ​بەشداری هونەری: دۆبلاژکردنی پتر لە ١٥ فیلم و درامای جیهانی و ئێرانی لە ڕۆڵی سەرەکی و لاوەکیدا.
​🎓 بواری ڕاهێنان و پێگەیاندن
​وەک ڕاهێنەرێکی ئەکادیمی، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ:
• ​ڕاهێنانی پتر لە ١٠٠ فێرخواز لە هونەری دۆبلاژ.
• ​ژمارەیەکی بەرچاو لە فێرخوازەکانی ئێستا وەک دۆبلێر لە کەناڵە ئاسمانییەکانی کوردستاندا دەستبەکارن

زیاتر ببینە...

یادی کرێکاران

شعرێک لەسەر کرێکار

لە بەیانییەکی سارددا هەستاوە،
بە دەستی ماندوو، بە دڵی پڕ ئومێد،
لە ژێر تاوی خۆر یان بارانی بێدەنگ،
ژیانی خۆی لە نێو کاردا دەدووێت.

عەرەقی ناوچەوانی وشک نابێت،
چیرۆکی خەباتی لە ناویدا نووسراوە،
هەر هەنگاوێک بەرەو ڕۆشنایی،
بە ئازایەتی ڕێگای داهاتوو دەکاتەوە.

ئەو کرێکارە، هێزی جیهانە،
بە دەستی خۆی بنیات دەدات،
بێ ناو و ناوبانگ، بەڵام گەورە،
لە هەر شوێنێکدا شوێنەواری جێدەهێڵێت.

ئەی کرێکار، تۆ هیوای سبەی،
تۆ ڕووناکی ناو تاریکی،
بە تۆ جیهان دەچرخێتەوە.

لە نووسینی: هاوڕێ قوشتەپە

زیاتر ببینە...

ئیبراهیم ئیسماعیل

ناونیشانی ڕاپۆرت: هونەرمەندێک لە نێوان داهێنان و بێنازیدا؛ چیرۆکی دەنگە ڕەسەنەکەی ڕواندز راپۆرت بارزان فارس




پایتەختی گەشتیاری و شاری کەلەپوور، ڕواندز، هەمیشە لانکەی لەدایکبوونی بەهرەمەندان بووە. ئەمشەو تیشک دەخەینە سەر ژیانی هونەرمەندێک کە هەر لەو شارەوە دەستی پێکرد و لە هەولێرەوە دەنگی گەیاندە گوێی هەوادارانی، بەڵام ئێستا بێ پشتگیری دارایی، ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نوێترین کارە هونەرییەکانی دەکات. ابراهیم ئیسماعیل

ساڵی ١٩٧٠، لە باوەشی چیا سەرکەشەکانی ڕواندز، منداڵێک لەدایک بوو کە دواتر دەبووە یەکێک لە دەنگە دیارەکانی ناوچەکە. قۆناغی سەرەتایی خوێندنی هەر لەو شارە تەواو کرد، بەڵام خەونە گەورەکانی لە سنووری ڕواندز نەمایەوە و بەرەو هەولێری پایتەخت بەڕێ کەوت.


لە هەولێرەوە، وەک وێستگەیەکی گرنگی ژیانی، بە فەرمی دەستی بە گۆرانی گوتن کرد. بەرهەمی ساڵانێکی درێژی ماندووبوونی، دوو ئەلبوومی گۆرانی بوون کە پێشکەشی کتێبخانەی مۆسیقای کوردی کردن و پێشوازییەکی باشیان لێکرا.


ئەوەی ئەم هونەرمەنرێکی تر جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە تەنها گۆرانیبێژ نییە؛ ئەو خۆی ئاوازدانەر و هۆنراوەنووسی بەرهەمەکانیەتی. لە ئێستادا چەندین کاری نوێی هونەریی ئامادەیە، کە گشتیان لە هەوێن و داهێنانی خۆین، بەڵام دەستکورت و نەبوونی پشتگیری دارایی بوونەتە دیوارێکی بەرز لەبەردەم گەیشتنی ئەم دەنگە بە گوێی جەماوەرەکەی.

"هونەر لای من تەنها دەنگ نییە، بەڵکو گوزارشتە لە ڕۆحم. ئێستا دەیان ئاواز و هۆنراوەم ئامادەیە و چاوەڕێی بەرهەمهێنانن، بەڵام بەداخەوە هونەرمەند لەم وڵاتەدا بێ پشتوپەنایە. نەبوونی پاڵپشتی دارایی وای کردووە کارەکانم لە چوارچێوەی ماڵەکەمدا زیندانی بن."

چیرۆکی ئەم هونەرمەندە، چیرۆکی زۆرێک لە دەنگە ڕەسەنەکانی تری ئەم نیشتمانەیە، کە لە نێوان داهێنان و بێنازیدا ماونەتەوە و چاوەڕێی ئاوڕدانەوەیەک دەکەن تا جارێکی تر ناو و دەنگیان لە ئاسمانی هونەری کوردیدا
٢٠٢٦ وەشەن میدیا

زیاتر ببینە...

preity zinta

ماوەی چەند ساڵێک تێپەڕیوە،
بەڵام هەندێک یادگاری هێشتا وەک ڕۆژی یەکەم لە دڵمدا ماون،

ئەژین مەحمود: هەواڵ ساز

ئەوانەی ئاگادارت دواین چاوپێکەتنەکانمن یان
لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ڕۆژگارییەک خۆم بە نزیکترین کەسەکانی ژیانم دەمزانین .
ڕۆژگارییەک بە تەواوی باوەڕم پێیان هەبوو،
دڵم ئارام بوو بە بوونیان،
بەڵام کاتێک ڕاستییەکان خۆیان پیشاندا،
تێگەیشتم هەموو شتێک وەک دەردەکەوێت وا نییە.

مرۆڤ بە جلوبەرگ و ڕوخسار ناناسرێت،
بەڵکوو بە کردار و هەڵسوکەوت دەناسێت.
ئەزموونەکان فێری کردم
کە جوانیی ڕوو هەمیشە نیشانەی پاکیی ناوەوە نییە.

لە ژیاندا گرنگ نییە کە کەسێک چی دەڵێت،
گرنگ ئەوەیە چی دەکات.
قسەکان دەتوانن جوان بن،
بەڵام تەنها کردارەکانن کە ڕاستی دەردەخەن.

ئەم ئەزموونانە فێری کردوم
کە باوەڕ پێدان دەبێت بە هۆشیاری بێت،
چونکە هەندێک جار ژیان وەک شانۆیەکە،
کە هەندێک کەس بە باشترین شێوە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن

زیاتر ببینە...

عوسمان حوسێن

عوسمان حسێن ڕەمەزان؛ دەنگێک لە ئەرشیف و ژیانێک لە پەراوێزدا
ڕاپۆرت: بارزان فارس – هەولێر — بۆ وەشەن میدیا

کاتێک باس لە ڕەسەنایەتی مۆسیقای کوردی دەکەین، ناوی ئەو هونەرمەندانە دێتە پێشەوە کە لە سەردەمە سەختەکاندا و بە کەمترین ئامێر، گەورەترین شاکارییان تۆمار کردووە. یەکێک لەو دەنگە غەدرلێکراوانە هونەرمەند عوسمان حسێن ڕەمەزان ـە.

عوسمان حسێن، ساڵی 1957 لە شاری مەهاباد، لە دڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. خۆشەویستی بۆ هونەر وای لێکرد لە ساڵی 1971، لە کاتێکدا کە ئامێرە مۆسیقییەکان زۆر سادە و سەرەتایی بوون، دەست بە کاروانی هونەری خۆی بکات.

وێستگەی بەغداد و ناوبانگ

ساڵی 1979 وێستگەیەکی زێڕین بوو لە ژیانی ئەم هونەرمەندەدا، کاتێک ڕووی کردە شاری بەغداد و یەکەمین بەرهەمە ناوازەکانی بە ناوی «شیرین ئەمرۆ بەهار» و «هاوار سەد هاوار» تۆمار کرد. دەنگی عوسمان حسێن لە ماڵان و ئاهەنگەکاندا هەمیشە ئامادە بوو و لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندە ناسراوەکان هاوکارێتی و دانیشتن هەبوو.

دیوی تاڵی ژیان (کۆسپ و تەنگەژەکان)

بەداخەوە، ئەمڕۆ ئەم هونەرمەندە لە دۆخێکی ژیانیی زۆر سەختدا دەژی:
• بێ ناز و بێ مووچە: دوای ئەو هەموو ساڵە خزمەتکردنە، تا ئێستا هیچ جۆرە مووچە یان پشتگیرییەکی دارایی نییە.
• خەمی نیشتەجێبوون: هونەرمەندێکی گەورە وەک ئەو، هێشتا لە ژێر باری کرێچێتیدا دەژی.
• بەرپرسیارێتی قورس: سەرپەرشتی دوو خێزان دەکات و ژیانێکی پڕ لە کۆسپ و ناخۆشی تێدەپەڕێنێت.

پەیامێک بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان

عوسمان حسێن بە دڵێکی پڕ لە گلەییەوە دەڵێت: «هەقم زۆر خوراوە». ئەو ڕەخنەی توندی هەیە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، کە وەک پێویست ئاوڕیان لێ نەداوەتەوە و پشتگوێ خراوە.

ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاوڕێک لەم دەنگە ڕەسەنانە بدەنەوە، پێش ئەوەی تەمەن دەرفەتەکان لێ ببڕێت؟
عوسمان حسێن ڕەمەزان نموونەی ئەو هونەرمەندە بەخشندانەیە کە هونەری خۆی بە پارە نەگۆڕیوە، بەڵام ئەمڕۆ نیشتمان قەرزاری ئەوانە.

زیاتر ببینە...

ماڵی وەفایی

لەپێناو بوژاندنەوەی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ
ڕاگەیەندراوێک لە ماڵی وەفاییەوە:

وەک ئاگادارن، شەپۆلی بارانبارین و دروستبوونی لافاو، جگە لە قوربانی گیانی، زیانێکی گەورەی بە ژێرخانی دامەزراوەکانی قەزای چەمچەماڵ گەیاند، لەناویشیاندا کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ، کە بەهۆی لافاوەکەوە زۆرێک لە کتێب و سەرچاوەکانی کتێبخانەکە لەناو ئاوی باران و لافاودا لەناوچوون.

ئێمە لە ماڵی وەفایی، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ لەدەستدانی دوو لە هاونیشتمانییانی شارەکە، وەک بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و بەشداریمان لە بزاڤی ڕۆشنبیری و ئەدەبی لە کوردستاندا، سەرجەم بەرهەمە چاپکراوەکانی ناوەندەکەمان پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەکەین و هیوادارین بتوانین کەلێنێک لەو زیانە پڕ بکەینەوە کە بەر کتێبخانەکە کەوتووە.

لێرەیشەوە، داوا لە سەرجەم ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی کوردستان دەکەین، بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان، بەشداری لە بوژاندنەوەی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ بکەن. هاوکات، داوایش لە نووسەران و ڕۆشنبیران دەکەین، ئەگەر بە تاکە یەک کتێبیش بێت بەشداربن لەو هەڵمەتە نیشتمانی و ئەخلاقییەدا و هەر نووسەر و ناوەندێکیش دەیەوێت بەرهەمەکانی بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ ببەخشێت، ئێمە لە ماڵی وەفایی، هاوکار دەبین لە گەیاندنی کتێب و سەرچاوەکان بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ.

دەستەی بەڕێوەبردنی ماڵی وەفایی
کوردستان- هەولێر
١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

زیاتر ببینە...