❯
❮
رۆژی جیهانی تەلەڤزیۆن
لەڕۆژی جیهانی تەلەفزیۆن بزانە كێ یەكەم كەس بوو تەلەفزیۆنێ هینایە شاری هەولێر
هەموو ساڵێک لە 11/21 رۆژی جیهانی تەلەفزیۆنە .
یەکەم جار تەلەفزیۆن هاتە عێراق لەساڵی ۱۹٥۷ بوو .
ئەندازیار محمود حلمی
ناوی تەواوی محمودحلمی احمد عبدالله حە یدەری ، لە دایک بووی ساڵی ۱۹۱۰ یە لە هەولێر پیشەی ئەندازیاری کارەبا بوو .
دەکاتە برای مام تەها باخچەچی باخچەی هەبوو لەنزیک وەزارەتی شارەوانی لۆ سەر بەستی تعجیلی .
خاوەنی دوو ژن بوو یەکیان موصڵاوی بوو کوڕێکی بەناوی قیس دوو کچی بەناوی لیلا و سوعاد هەبوو ، خێزانی دووەمی هەولێری بوو خوشکی مام تۆفیق قەسابی بوو دوو کچ دوو کوڕی بەناوی عبداللە و محمود بوون ، ماڵی لەگەڕەکی ڕوناکی و سەرجادەی کەرکوک .
لەسەرتای ساڵانی شێستەکان تەلەفزیۆنی هەبووە لە هەولێر ، ئەندازیار محمود حلمی ئالێرەکی ۱۲ مەتری بەستابوو بەتێل قایمی کردبوو ، قەناتی بەغدای وەردەگرت ، دەگێڕنەوە دوای ساڵانی حەفتایەکان بەزیرەکی خۆی قەناتەکانی ئێران و تورکیای دەهێنا تەماشای دەکرد ، زۆر لەخزم و جیران و برادەرانی لەماڵی کۆدەبوونەوەی تەماشای تەلەفزیۆنیان دەکرد .
لەڕێکەوتی ٥ ـ ۷ ـ ۱۹۷۹ لەسەفەرێکیدا بەکارەساتی ئۆتۆمبێل لەڕێگای موصل بۆ هەولێر کۆچی دوایی کرد .
دواتر تەلەفزیۆن لەهەولێر زیاتر بوو ڕەحمەتی سید سلیم چایەچی هێنای لەچایخانەی سید سەلیمی دانابوو و لەچایخانەی عەبۆ قاوەچی هەبووە دواتر اکرم حماوی .
ئاسۆس ،،
زیاتر ببینە...
2025-11-21 15:31:13
ID: 14
❯
❮
کونجی
رۆژنامەنووس،سەنگەر میران بەگ
ئاسن کانزایەکی پێویستە بۆ تەندروستییەکی باش. ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و گواستنەوەی ئۆکسجین لە خوێندا، هەروەها پاڵپشتی کارکردنی کۆئەندامی بەرگری و ئاستی وزەی ڕۆژانە دەکات.
چەوەندەر و سپێناخ بە شێوەیەکی باو وەک سەرچاوەیەکی باشی ئاسن ناسراون، بەڵام خواردنێکی سادە هەیە کە زۆرجار چاوپۆشی لێدەکرێت و زیاتریشی تێدایە: کونجی.
کونجی دەوڵەمەندە بە ئاسن.
توێژینەوە خۆراکیەکان دەریدەخەن کە کەوچکێک لە کونجی دەتوانێت نزیکەی 1.3 میلیگرام ئاسن دابین بکات، کە یەکسانە یان زیاترە لەو بڕە ئاسنەی کە لە هەمان کێشی چەوەندەر یان سپێناخدا هەیە. هەروەها کونجی کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و زینکی تێدایە، جگە لە ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان کە پاڵپشتی تەندروستی گشتی دەکەن.
سوودە تەندروستییەکانی کونجی: ١.
زیادکردنی ئاستی ئاسن لە لەشدا: بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کەمخوێنییان هەیە یان کەمی ئاسنیان هەیە.
پاڵپشتی تەندروستی دڵ: ئەو چەورییە تەندروستانەی لە تۆوی کونجیدا هەیە یارمەتی باشترکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدەن.
بەرەوپێشبردنی تەندروستی ئێسک: بەهۆی ڕێژەی کالیسیۆم و مەگنیسیۆمەکەیەوە.
تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر: کونجی پێکهاتەیەکی تێدایە کە ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی خانەکان لە زیانەکانی ئۆکسجین.
زیاتر ببینە...
2025-11-19 07:57:21
ID: 13
❯
❮
سماق و سودەکانی
ناوەندی توێژینەوەی کشتوکاڵی میسر: سماق بەهۆی ئەوەی ریشاڵییە دەبێتە یارمەتیدەر بۆ کەم کردنەوەی قەبزی
سەید محەمەد بەرزنجی
بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەیەک لە میسر، سماق یارمەتیدەرێکی خێرا و بەهێزە بۆ کەمبوونەوەی قەبزی چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان.
توێژینەوەیەکی ناوەندی توێژینەوەی کشتوکاڵی ئەسکەندەرییە لە میسر رایدەگەیێنێت، سماق دەوڵەمەندە بە ماددە کانزاییەکانی وەکو (کالسیۆم، ئاسن، مەکنسیۆم و ڤیتامین Bو C)
بەپێی ئەو توێژینەوەیە، سماق بە تەواوکەرێکی خۆراکی باش و دەوڵەمەند دادەنرێت بەتایبەت بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە دژی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.
جگە لەمانەش سەرچاوە جیهانییە تەندروستییەکان ئاشکرایان کردووە، سماق دژەشێرپەنجەیە بەتایبەت دژی شێرپەنجەکانی مەمک و کۆڵۆن.
زیاتر ببینە...
2025-11-16 07:37:33
ID: 12
❯
❮
ئیسکان
ئیسکان شاری هەولێر
رۆژنامەنووس سەنگەر میران بەگ
ئیسکان ناوی شەقامێکە لە هەولێر کە بە بازاڕی خواردنی گشتی و کافێ و چایخانەکان ناو ناوچەکە دەبێتەوە،
لە ئیسکان، دیکە جۆرە خواردنەکان هەیە: کوببە، لەفە، نۆکاو، برنج، تشریب، گۆشت و … بە شیوەی گشتی،
شەوانی مانگی ڕەمەزان، زیاتر پرقەرەباڵغ دەبێت لەم شەقامەدا چونکە خەڵک بەرنامەکانی تایبەتی دەکەن و ناونیشانی دەرەوە ناچنە،
یەکێکە لەم شەقام و گەرەکە خۆشانەی شاری هەولێر، گەشتیار و هاوڵاتیان تا بەرەبەیان بەسەر دەبەن.
بە گەرمی و پڕبوونی جەماوەر لە شەقامەکە دا ڕووبەڕوودابێت، بۆیە ئەگەر دڵنیا نابیت لە ئاسایشەوە، باشە لە کاتی دەرەوەی ڕۆژانە هەبێت،
شەقامێکی ئارام و ئاوەدان لەسایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر ببینە...
2025-11-14 13:12:07
ID: 11
❯
❮
هەڵەبجەو خزمەتگوزارییەکان
کاتێک ئێمەی ڕاگەیاندکار شتێک ئەبینین، بەمانای رەخنەو شکستی ئەم شتە نین کە باسی دەکەین!
ڕۆژنامەنووس، سەنگەر میران بەگ
٢٠٢٥/١١/٢
بەلکوو لەسەر ئێمەیە لایەنی پەیوەندی دارو حکومەت ئاگادار بکەینەوە کە نەقس و ئیهمالییەک لەم شوێنە هەیە،
لێرەدا پرسیار دەکەین ئایە لایەنی پەیوەندار ئەم شوێنە نابینی؟
ئایە حکومەت ئەم کەمتەرخەمییە نابێنی؟
دەزانن ئێرە کوێیە؟
من ناوی دەنێم سمبولی کوردایەتی
ڕەنگە هەموومان ئەوەمان بیستووە و بینیوە لە شاری هەڵەبجە چی روویداوە،
تاوەک بەچاوەکانی خۆت دیمەنی ئەم شوێنە نەبینی نازانی هەستت چیە بەرامبەر ئەو کارەی بەسەر هەڵەبجەی شەهید هاتووە،
بۆیە ئەوەی دەبینن لەم دیمەنەی ناوی پارکی هەڵەبجە سیمای بەبیر هێنانەوەی برینێک و فرمێسکەکانمان بیردینیتەوە، فرۆکە، تانک، چەندی جۆری چەکی بەکار هاتووی سەردەمی ڕێژێمی بەحسی دەبینی،
کوا جوانی پارک!
کوا سیمای هەلەبجە!
کوا جوانی و سەوزای مۆنۆ مێنتی هەڵەبجە!
چۆن دەتوانن گەشتیارانی بیانی و
بەرپرسانی وڵاتان و
کۆنسوڵخانەکان
بانگهێشت بکەن ئەم سیمایە ناشرینە ببینن؟
زیاتر ببینە...
2025-11-02 07:52:53
ID: 10
❯
❮
بەردەقارەمان / سلێمانی کرایە ناحیە
کۆمەڵگای بەردە قارەمانی سلێمانی، کرایە ناحیە و سەر بە قەزای بازیان دەبێت
سهرۆكى ههرێمى كوردستان فهرمانێكى ههرێميى بۆ
بوونە ناحيهى بهردهقارهمانی دەرکرد لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
بەردەقارەمان دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناحیەکە سەر بە قەزای بازیان دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
فەرمانەکەی ئەمڕۆ دووشەممە، 27-10-2025 واژۆ کرد و هەر ئەمڕۆ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ڕۆژنامەنووس :ئەژین محموود
زیاتر ببینە...
2025-10-28 06:44:02
ID: 9