❯
❮
تەڵاق کەی ناکەوێت؟
کەی تەڵاق ناکەوێت؟ پێنج مەرج و حاڵەت بەپێی ڕای زانایانی ئاینی
لە بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەوانییدا، ڕۆژنامەنووس (سەنگەر میران بەگ) لەگەڵ (دکتۆر شێخ حوسێن موفتی)، تیشکی خستەسەر ئەو حاڵەتانەی کە تەڵاقیان تێدا ناکەوێت. بەپێی وتەی دکتۆر شێخ حوسێن، پێنج جۆر کەس یان حاڵەت هەن کە تەڵاقدانیان بەسەردا جێبەجێ نابێت، ئەوانیش:
١. تەڵاقدان لەژێر فشار و بەزۆری: کاتێک پیاوێک ناچار بکرێت یان هەڕەشەی لێبکرێت بۆ ئەوەی تەڵاق بدات، ئەو تەڵاقە ناکەوێت.
٢. تەڵاقدان لە کاتی خەودا: ئەگەر کەسێک لە کاتی خەودا و بەبێ ئاگایی وشەی تەڵاق بەکاربهێنێت، هیچ ئەنجامێکی شەرعی نابێت.
٣. لەهۆشخۆچوون و نەمانی ئەقڵ: ئەو کەسەی لەو ساتەدا لەهۆشی خۆیدا نەبێت (بەهۆی نەخۆشی، جەڵتە، یان هەر بارودۆخێکی تری کاتیی کە هۆشی لەدەست بدات)، تەڵاقی ناکەوێت.
٤. تەمەنی منداڵی (پێش باڵغبوون): ئەگەر مێردمنداڵێک یان کەسێک کە هێشتا نەگەیشتووەتە تەمەنی شەرعی باڵغبوون و تێنەگەیشتووە لە بەرپرسیارێتی، تەڵاق بدات، تەڵاقەکەی وەرناگیرێت.
٥. تەڵاقدان تەنها لە نیەتدا بێت: ئەگەر کەسێک تەنها لە دڵ و نیەتی خۆیدا بڵێت "تەڵاقم دا" بەڵام بە زمان دەری نەبڕێت و ئاماژەی بۆ نەکات، تەڵاقەکەی ناکەوێت.
ئامادەکردنی: سەنگەر میران بەگ
زیاتر ببینە...
2025-12-24 10:26:22
ID: 20
بەنگلادیش
بەنگلادیشەکان لەهەرێمی کوردستان چۆن ژیان دەکەن،
ڕۆژنامەنووس سەنگەر میران بەگ
هاوڵاتیانی بەنگلادیش لە شاری هەولێر و بەگشتی لەکوردستان چۆن کار دەکەن ڕۆژانە؟
پیاسەیەک بەناو بازاڕی بەنگلادیشەکەن لە شاری هەوڵیر چەندین پرسیارمان لە هەندێک لەو هاولاتیانە کرد چۆن کار دەکەن ئەم پارەی بەدەستان دەکەویت چیلێدەکەن،
لەولامی چەندین پرسیار ئەمانە بوو،
گوتیان ڕۆژانە ١٢ کاتژمێر بۆ ١٥ کاتژمێر کار دەکەین بۆ ئەوەی ژیانمان بگوزەرێنین،
لەریگای دەلالەکان و کۆمپانیاکان هاتووین بۆ کوردستان، لە زۆر جیگای هەیە ٨ بۆ ١٠ کەسمان لەیەک ژوور دەخەوین،
ئەم بڕە پارەی دەکەویتە دەستمان بۆ خێزان و منالەکان دەنیرینەوە ، بڕی ئەم پارانەی دەستمان دەکەویت ٣٠٠ هەزار تا دەگاتە ٥٠٠ زیاتر مانگانە وەریدەگرین،
گەنجێکیترم لەم بازاڕە بینی گوتی جگە لە کاری رۆژانەی خۆمان دەیکەین ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەیپێمانداوە رۆژانی هەینی لەبازاڕی ئازاد کار بکەین ،
ئەم کارانەی دەیکەین بۆ بەدەستهێنانی بڕێک قازانج بە فرۆشتنی ئەم جۆرە خواردنانەی لەولاتی خۆمان هەمانە،
وە لەپرسیارێکدا گوتمان کێن ئەوانەی سەردانی بازاری ئێوە دەکات بۆ کڕێنی ئەم جۆرە خواردنانەی لەسەر شەقام دەیفرۆشن، لەولامدا گوتی لەسەدا ٩٠ ی هاولاتیانی خۆمانن دێن دەیکڕن چونکە تایبەتن وەک لەولاتی خۆمان دەچێندرێت و دەیخۆین،
هاولاتیانی بەنگلادیش ڕۆژانی هەینی جگە لەکاری خۆیان هەلساون بە دانانی ئەم خواردنانەی دەیفرۆشن بۆ سەردانی کەرانی خۆیان لە شاری هەولێر بەرامبەر بازاڕی نیشتیمان.
زیاتر ببینە...
2025-12-06 09:23:31
ID: 19
❯
❮
پاشماوەی گۆڕێک دۆزراوەتەوە مێژووەکەی بۆ ٢٥٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە
دۆزینەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی شوێنەواری لە کوردستان.
لەناو زەوییەکی گوندێکی دەڤەری برادۆست، پاشماوەی گۆڕێکی شوێنەواری دۆزراوەتەوە کە مێژووکەی بۆ 2500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
لەم گۆڕە بە کۆمەڵەدا ئێسکوپرووسکی پتر لە 11 پیاو و ئەسپێکی تێدا بووه، شێوەی گۆڕەکە بەلەمییە و درێژییەکەی 4 مەترە و پانییەکەیشی 1,60سم و بەرزییەکەیشی 1,35سم.
ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە، دۆزینەوەیەکی گرینگ و دەگمەنی شوێنەوارییە کە لە کوردستان دۆزرایتەوە و بۆ کۆتاییەکانی چاخی ئاسن دەگەڕێتەوە.
ئەوەیشی وای کرد، سەردەم و مێژووی ئەم گۆڕە بزانرێت، بەهۆی بوونی ئەو گڵێنانەوە بوو، کە لە نزیک ئەم ئیسکوپرووسکەدا هەبوو.
بوونی ئێسکوپرووسکی یانزە پیاو و بێ لە منداڵ و ئافرەت، دەریدەخات ئەمانە جەنگاوەری چاخی ئاسنین بوون.
Farhad archaeologist
زیاتر ببینە...
2025-12-03 20:13:10
ID: 18
❯
❮
راگەیاندکار دەتوانێت کۆمەڵگا بشێوێنێت
تۆ یاسای راگەیاندنت خوێندووە
تۆ ئەخڵاقی راگەیاندنت خوێندووە
تۆ لەوڵاتێک کاری خۆت دەکەی بۆ ئەوەی وڵاتی خۆت جوان و ئاگاداری دەسەڵات بکەی بۆ کەم و کوڕیەکان،
بەهرەو بەهێزی خۆت بۆ دووژمن بەکار بێنە و ڕاستییەکان وەک خۆی بگەینە بەلایانی دەسەلات،
ئێمە کوردین نەعارەبین نە ئێرانین نە تورکین،بۆیە ویژدانت ئاسودە بکە کۆمەڵگە تێکمەدە شەری میدیایی ڕاگرە،
ئەگەر کوردی و ڕاگەیاندکاری و ئەکادیمی تۆجیاوازی لەوەی هیچ رێکارە یاساییەکانی راگەیاندن نازانێت،
پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی هەموو لایانەکان رێکار و. یاساییەکی گشتی دەربکات بۆ ڕێگری کردن لەو میدیا کارانە و سۆشیاڵانە دەبنە هۆی تێکدانی کۆمەلگە،،،
رۆژنامەنووس سەنگەر میران بەگ
زیاتر ببینە...
2025-11-30 08:36:06
ID: 17
❯
❮
قوتابیانی کەرکووک
لەکەرکووک خوێندنی کورد 500 قوتابی دابڕاوی گەڕاندەوە خوێندن
ئارام شێرکو
بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کورد لە شاری کەرکووک بۆ سالی نوێ خوێندن نزیکەی 500 قوتابی دابڕێنراوی لەشارەکە گەڕاندەوە خوێندن
سەبارەت بەمەش مامۆستا کامران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی کورد لە شاری کەرکووک لەلێدوانێکی تایبەتی گووتی بەهاوکاری مامۆستا ئەیاد بەرپرسی پلاندانانی خوێندنی کوردی بەشداریمان کرد لە راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵمەتی گەڕانەوەی قوتابیان و خوێندکاران بۆ ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2025 . 2026
وەبەرێوبەرایەتی خوێندنی کوردی کرکوک گووتشی کە یەکەم جاره بەشدار دەبێت لەم هەڵمەتە.
بە ئامادەبوونی ڕێزدار دکتۆر ئالان حمەسەعید وەزیری پەروەردە و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، و بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی ڕێکخراوی یونسێف ئەنجامەکانی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی بۆ ساڵی خوێندنی 2025 . 2026 ڕاگەیێندرا...
هەروەها بەهەوڵ و ماندوبوونی بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگاکان توانرا نزیکەی (500) قوتابی و خوێندکار بگەڕێندرێتەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن بەهەماهەنگی لەگەڵ پلاندانانی خوێندنی کوردی پرۆسەکە بەسەرکەوتووانە جێ بەجێ بکرێت دەستی هەموویان خۆش بێت نموونەیان زۆربێت و هەمیشە سەرکەوتووبن.
لەگەڵ ڕێزدا ...
زیاتر ببینە...
2025-11-28 18:35:27
ID: 16
❯
❮
دووانە
دوانەیەکی پێکەوە لکاو لە یەکدی جوداکرانەوە
سەید محەمەد بەرزنجی
وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک دەڵێت، نەشتەرگەریی جوداکردنەوەی دووانەیەکی پێکەوەلکاو لەو پارێزگایە ئەنجامدرا
رۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025 سامان یابە عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کەرکووک ڕایگەیاند، "10 رۆژ پێش ئێستا 2 منداڵی دووانەی پێکەوەلکاو لەدایکبوون و بڕیاردرا کە دوای ماوەیەک نەشتەرگەرییان بۆ بکرێ و لە یەکدی جودابکرێنەوە، بەڵام یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەیان ژیانی لە مەترسیدا بوو؛ بۆیە بەپەلە نەشتەرگەریی لێک جوداکردنەوەیان بۆ کرا."
بە گوتەی سامان یابە عەلی، یەکەمجارە لە کەرکووک دۆخی لەو شێوەیە رووبدات و ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە بکرێ وتیشی نەشتەرگەرییەکە دوو کاژێری خایاند و سەرکەوتوو بوو. منداڵەکەی دیکە لە ئێستادا تەندروستیی باشە
نەشتەرگەرییەکە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی کەرکووکەوە کراوە. وتەبێژی تەندروستیی کەرکووک وتی، "دوو منداڵەکە لە سکیانەوە پێکەوە لکابوون و توانرا سک و بڕبڕەی پشت و ماسوولکە هاوبەشەکانیان جیابکرێنەوە."
زیاتر ببینە...
2025-11-24 09:20:44
ID: 15