❯
❮
ڕۆڵی ئافرەت لە هەرێمی کوردستاندا
ڕۆڵی ئافرەتان لە نێو پێگە هەرێم کوردستان
مێژوویەکی زۆر دێرین و پڕ لە شانازی هەیە و وەک یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ڕاگرتنی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سیاسی لەم شارەدا دەبینرێت چونکە ئافرەتی کورد لە هەموو قۆناغە جیاوازەکاندا نەک هەر تەنها پەروەردەکارێکی سەرکەوتووی نەوەکان بووە بەڵکو لە ڕیزەکانی پێشەوەی خەبات و تێکۆشان‌دا بۆ چەسپاندنی مافە نەتەوەیی و مرۆییەکان دەورێکی باڵای گێڕاوە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ئافرەت لە کوردستان بەوە ناسراوە کە پارێزەری ڕەسەنایەتی و کولتووری هەمەجۆری شارەکەنیان و توانیویەتی لەناو ئەو فرە نەتەوەیی و فرە ئایینییەدا ببێتە پردێکی پەیوەندی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە و بڵاوکردنەوەی گیانی لێبوردەیی لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا هەروەها لە بواری زانست و مەعریفەدا ئافرەتانی ئەم شارە لە مێژە لە ناوەندەکانی خوێندن و فێرکردن‌دا پێشەنگ بوون و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا و پزیشک و ئەندازیار و نووسەری لێهاتوویان لێ هەڵکەوتووە کە جێپەنجەیان بەسەر گەشەسەندنی شارستانی هەرێمەکەما دیارە و لە ڕووی ئابوورییەوە بەشدارییەکی کارایان هەبووە چ لە ڕێگەی کارکردن لە فەرمانگە دەوڵەتییەکان یان لە ڕێگەی پەرەپێدانی کارە دەستییەکان و پیشە بچووکەکان کە یارمەتیدەرێکی گەورەی بژێوی خێزانەکانیان بوون لە کاتە سەختەکاندا جگە لەمانە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و خەباتی دژی ستەمکاری ئافرەتانی کورد قوربانی گەورەیان داوە و زۆرێکیان زیندانی سیاسی بوون یان لە پشتەوەی سەنگەرەکان پشتیوانی شۆڕ‌شیان کردووە و دوای ساڵی دوو هەزار و سێش بەشێوەیەکی فراوانتر هاتنە ناو کایەی سیاسی و کارگێڕییەوە و ئێستا لە ئەنجومەنی پارێزگا و پەرلەمان و پلە باڵاکانی حکومەتدا بە وریاییەوە داکۆکی لە مافەکانی شارەکەیان دەکەن و هەوڵ بۆ باشترکردنی دۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکان دەدەن بە کورتی ئافرەت لە کوردستان سیمبولی خۆڕاگری و داهێنانە و بێ ئامادەیی ئەوان مەحاڵە باس لە مێژوو و ئێستا و داهاتووی ئەم شارە بکرێت چونکە ئەوان کەرەستەی سەرەکی گۆڕانکارییە ئەرێنییەکانن و بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی و دادپەروەری زیاتر لە هەموو بوارەکاندا و ئەمڕۆش دەبینین ئافرەتانی کورد لە زانکۆی و ناوەندە ئەکادیمییەکاندا کچان و ئافرەتانی ئەم شارە لە بەدەستهێنانی پلە باڵاکانی زانست‌دا کێبڕکێی جیهانی دەکەن و لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییشدا کار بۆ هۆشیارکردنەوەی نەوەی نوێ دەکەن دەربارەی مافە یاسایی و مرۆییەکان و پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی هونەرە جوانەکان کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئافرەتی کەرکووکی لە هەمان کاتدا هەم دایکی نیشتمانە و هەم بزوێنەری سەرەکی گەشەپێدانی مۆدێرنە و شارستانییەتە لە ناوچەکەدا.
زەنوێر جاف
زیاتر ببینە...
ID: 24 | Date: 2026-01-17 12:37:17
❯
❮
ڕانیا
لەساڵی ٢٠٢٥دا لە ڕانیە ٥٢٠ کەس تەنی نامۆیان قوتداوە
سەید محەمەد بەرزنجی
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە رانیە رایدەگەیێنێت، لە ساڵی 2025ـدا 520 هاوڵاتی تەنی نامۆیان قووتداوە و نیوەیان باری دەروونییان جێگیر نەبوو.
هەژار عومەر، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە ڕانیە ڕایگەیاند، "تەنە نامۆکان بریتین لە تۆقە، زەنگیانە، دنکە گوڵەبەڕۆژە و کۆمەڵێک ماددەی تر بە وتەی هەژار عومەر، لە رانیە تەنیا دەتوانن فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ئەو نەخۆشانە بکەن و بۆ حاڵەتە ئاڵۆزەکان، نەخۆشەکان دەنێردرێنە شارەکانی دیکە.
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە ڕانیە داوا لە دایک و باوکان دەکات ئاگاداری منداڵەکانیان بن لەکاتی یاریکردندا بۆ ئەوەی تەنی نامۆ قووت نەدەن و دووپاتیشی کردەوە کە هیچ رووداوێکی گیانلەدەستدان بەهۆی قووتدانی تەنە نامۆکانەوە لە سنوورەکە تۆمار نەکراوە.
زیاتر ببینە...
ID: 23 | Date: 2026-01-12 07:52:15
❯
❮
گیرفانەکان پڕدەبن لەپارە
گیرفانه‌كان پڕده‌بن له پاره ،
بەڵام لە ناوخه‌وی شیریندا به‌تاڵ ده‌بن .
مه‌سعود شێخ بزێنی ..
ئێمه له‌سه‌رده‌مێك ده‌ژین ڕۆشه‌نبیری كاركردنمان نیه ، به‌ڵكو ڕۆشه‌نبیری تاودانی بێ وشیاری ، بێ كۆتایی و پرسیاركردنمان هه‌یه .
پێش ئه‌وه‌ی دڵمان له خه‌و به‌ئاگا بێته‌وه له ماڵه‌كانمان ده‌چینه ده‌ره‌وه ، كاتێك ده‌گه‌رێینه‌وه ڕۆح خه‌وتووه ، دووجۆر و سێ جۆر كاركردن له‌كاتێك ، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی ژیان هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ر نایه‌ت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ڕایته .
پاره خۆی ده‌خزێنێته نێو گیرفانه‌كان ، به‌ڵام له‌شوێنێكی قوڵتردا ده‌رده‌چێت له قه‌فه‌زی سینگه‌وه ، له كاتی خه‌وتن ، وا ده‌زانرێت ژیان بێ‌ئارامی نیه و به‌خته‌وه‌ری خۆی هه‌یه .
ناخۆشیه‌كانی ژیان ، له نه‌خۆشخانه‌كان به‌دی ده‌كرێت ، جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان پێش كاتی خۆی به‌ساڵاده‌چێت ، دڵه‌كان ماندوون ، واز له شه‌كره‌و فشاری خوێنیش بێنه ، گرێی گه‌ده و بێ ئارامی ( قلق ) ئه‌وانه هه‌مووی و زیاتریش تاكو ئێستا دكتۆره‌كانی نه‌گه‌یاندۆته ئه‌نجامێك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ، چونكه نه‌خۆشی (عضوی .. جەستەیی ) نیین ، به‌ڵكو نه‌خۆشی شێوازی ژیانن . مرۆژ به‌هۆی لاوازی جه‌سته نه‌خۆش ناكه‌وێت ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت وه‌ك ئامێرێكی به‌كارده‌هێنرێت ، نێوه‌ندێكی نییه بۆڕاوه‌ستان ، ڕێگای ماندووبونی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه و مافی ئه‌وه‌شی نیه گلله‌ییان بكات وه‌ك بڵێیت هه‌سانه‌وه بوبێت بە عه‌یب و هێوربوونه‌وه سه‌رنه‌كه‌وتنێكی ئه‌خڵاقیه .
له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه ، ئه‌م ڕاكه ڕاكه‌ی ژیان كه‌سێكی بێ ئارام ده‌هێنێته كایه‌وه ، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی داده‌نیشێت ، به‌ڵام غائبه‌و دیار نییه ، پێده‌كه‌نێت مێشكی جه‌نجاله به كۆمه‌ڵه شتێك هێشتا ئه‌نجامی نه‌داوه ، هێشتا نه‌خه‌وتووه بری له خه‌وهه‌ستان ده‌كاته‌وه ، هاوپه‌یمانێتی زه‌مه‌ن بۆته ڕاونان ، په‌یوه‌ندیه‌كان خوود ده‌خۆنه‌وه و ده‌نگی ناخ به‌گوێیدا سرپه سرپ ده‌كات و ده‌ڵێت ( هێشتا هیچ نه‌كراوه ) .
كاتێك له‌ڵایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌یری ئه‌م دۆخه ده‌كه‌ین باجی زیاتر ده‌ده‌ین ، ماڵه‌كان بونه‌ته وێستگه‌ی په‌ڕینه‌وه و منداڵه‌كان خێرا گه‌وره‌ده‌بن و باوك به‌ڕۆح ئاماده نییه ته‌نیا به جه‌سته بوونی هه‌یه ، په‌یوه‌ندیه‌كان به مه‌نتقی هه‌ستكردن به‌ڕێوه ناچێت ، چاوپێكه‌وتنه‌كان به پێوه‌ری سۆز وڕه‌حمه‌ت ناپێورێت به‌ڵكو به كات ده‌پێورێت ، كۆمه‌ڵگا هه‌موو كارده‌كات ، به‌ڵام كه‌مێك هه‌یه هه‌ست بكات به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیار بێت و هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌روونی بكات ..
له‌هه‌موشیان ترسناكتر شانازی به‌م دۆخه ئاڵۆزه ده‌كه‌ین به ده‌ستكه‌وتی ده‌زانیین ، به‌رگه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرین . نازانیین پاره به‌رامبه‌ر كاره‌كانمان وه‌رده‌گرین له‌سه‌ر حیسابی ڕۆحمان ...
تیشك ..
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیر بكه‌ینه‌وه سه‌ركه‌وتنی ڕاسته‌قینه ژیانه .. نه‌وه‌ك خۆڕزگاركردن ؟ ..
زیاتر ببینە...
ID: 22 | Date: 2026-01-04 15:10:47
❯
❮
تەڵاق کەی ناکەوێت؟
کەی تەڵاق ناکەوێت؟ پێنج مەرج و حاڵەت بەپێی ڕای زانایانی ئاینی
لە بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەوانییدا، ڕۆژنامەنووس (سەنگەر میران بەگ) لەگەڵ (دکتۆر شێخ حوسێن موفتی)، تیشکی خستەسەر ئەو حاڵەتانەی کە تەڵاقیان تێدا ناکەوێت. بەپێی وتەی دکتۆر شێخ حوسێن، پێنج جۆر کەس یان حاڵەت هەن کە تەڵاقدانیان بەسەردا جێبەجێ نابێت، ئەوانیش:
١. تەڵاقدان لەژێر فشار و بەزۆری: کاتێک پیاوێک ناچار بکرێت یان هەڕەشەی لێبکرێت بۆ ئەوەی تەڵاق بدات، ئەو تەڵاقە ناکەوێت.
٢. تەڵاقدان لە کاتی خەودا: ئەگەر کەسێک لە کاتی خەودا و بەبێ ئاگایی وشەی تەڵاق بەکاربهێنێت، هیچ ئەنجامێکی شەرعی نابێت.
٣. لەهۆشخۆچوون و نەمانی ئەقڵ: ئەو کەسەی لەو ساتەدا لەهۆشی خۆیدا نەبێت (بەهۆی نەخۆشی، جەڵتە، یان هەر بارودۆخێکی تری کاتیی کە هۆشی لەدەست بدات)، تەڵاقی ناکەوێت.
٤. تەمەنی منداڵی (پێش باڵغبوون): ئەگەر مێردمنداڵێک یان کەسێک کە هێشتا نەگەیشتووەتە تەمەنی شەرعی باڵغبوون و تێنەگەیشتووە لە بەرپرسیارێتی، تەڵاق بدات، تەڵاقەکەی وەرناگیرێت.
٥. تەڵاقدان تەنها لە نیەتدا بێت: ئەگەر کەسێک تەنها لە دڵ و نیەتی خۆیدا بڵێت "تەڵاقم دا" بەڵام بە زمان دەری نەبڕێت و ئاماژەی بۆ نەکات، تەڵاقەکەی ناکەوێت.
ئامادەکردنی: سەنگەر میران بەگ
زیاتر ببینە...
ID: 20 | Date: 2025-12-24 10:26:22
بەنگلادیش
بەنگلادیشەکان لەهەرێمی کوردستان چۆن ژیان دەکەن،
ڕۆژنامەنووس سەنگەر میران بەگ
هاوڵاتیانی بەنگلادیش لە شاری هەولێر و بەگشتی لەکوردستان چۆن کار دەکەن ڕۆژانە؟
پیاسەیەک بەناو بازاڕی بەنگلادیشەکەن لە شاری هەوڵیر چەندین پرسیارمان لە هەندێک لەو هاولاتیانە کرد چۆن کار دەکەن ئەم پارەی بەدەستان دەکەویت چیلێدەکەن،
لەولامی چەندین پرسیار ئەمانە بوو،
گوتیان ڕۆژانە ١٢ کاتژمێر بۆ ١٥ کاتژمێر کار دەکەین بۆ ئەوەی ژیانمان بگوزەرێنین،
لەریگای دەلالەکان و کۆمپانیاکان هاتووین بۆ کوردستان، لە زۆر جیگای هەیە ٨ بۆ ١٠ کەسمان لەیەک ژوور دەخەوین،
ئەم بڕە پارەی دەکەویتە دەستمان بۆ خێزان و منالەکان دەنیرینەوە ، بڕی ئەم پارانەی دەستمان دەکەویت ٣٠٠ هەزار تا دەگاتە ٥٠٠ زیاتر مانگانە وەریدەگرین،
گەنجێکیترم لەم بازاڕە بینی گوتی جگە لە کاری رۆژانەی خۆمان دەیکەین ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەیپێمانداوە رۆژانی هەینی لەبازاڕی ئازاد کار بکەین ،
ئەم کارانەی دەیکەین بۆ بەدەستهێنانی بڕێک قازانج بە فرۆشتنی ئەم جۆرە خواردنانەی لەولاتی خۆمان هەمانە،
وە لەپرسیارێکدا گوتمان کێن ئەوانەی سەردانی بازاری ئێوە دەکات بۆ کڕێنی ئەم جۆرە خواردنانەی لەسەر شەقام دەیفرۆشن، لەولامدا گوتی لەسەدا ٩٠ ی هاولاتیانی خۆمانن دێن دەیکڕن چونکە تایبەتن وەک لەولاتی خۆمان دەچێندرێت و دەیخۆین،
هاولاتیانی بەنگلادیش ڕۆژانی هەینی جگە لەکاری خۆیان هەلساون بە دانانی ئەم خواردنانەی دەیفرۆشن بۆ سەردانی کەرانی خۆیان لە شاری هەولێر بەرامبەر بازاڕی نیشتیمان.
زیاتر ببینە...
ID: 19 | Date: 2025-12-06 09:23:31
❯
❮
پاشماوەی گۆڕێک دۆزراوەتەوە مێژووەکەی بۆ ٢٥٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە
دۆزینەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی شوێنەواری لە کوردستان.
لەناو زەوییەکی گوندێکی دەڤەری برادۆست، پاشماوەی گۆڕێکی شوێنەواری دۆزراوەتەوە کە مێژووکەی بۆ 2500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
لەم گۆڕە بە کۆمەڵەدا ئێسکوپرووسکی پتر لە 11 پیاو و ئەسپێکی تێدا بووه، شێوەی گۆڕەکە بەلەمییە و درێژییەکەی 4 مەترە و پانییەکەیشی 1,60سم و بەرزییەکەیشی 1,35سم.
ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە، دۆزینەوەیەکی گرینگ و دەگمەنی شوێنەوارییە کە لە کوردستان دۆزرایتەوە و بۆ کۆتاییەکانی چاخی ئاسن دەگەڕێتەوە.
ئەوەیشی وای کرد، سەردەم و مێژووی ئەم گۆڕە بزانرێت، بەهۆی بوونی ئەو گڵێنانەوە بوو، کە لە نزیک ئەم ئیسکوپرووسکەدا هەبوو.
بوونی ئێسکوپرووسکی یانزە پیاو و بێ لە منداڵ و ئافرەت، دەریدەخات ئەمانە جەنگاوەری چاخی ئاسنین بوون.
Farhad archaeologist
زیاتر ببینە...
ID: 18 | Date: 2025-12-03 20:13:10