Logo

Washan Media

Menu


پێکهاتەکان :


هەواڵەکان


ڤەیپ و زیانەکانی

هۆشدارییەکی توند لەبارەی ڤەیپەوە؛ مرۆڤ لاواز و بێهێز دەکات


سەید محەمەد بەرزنجی


رۆژ بە رۆژ لێکۆڵینەوە و تیروانین بۆ ڤەیپ و لێکەوتەکانی زیاتر دەبن و توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمەریکا مەترسییەکی دیکەی جگەری ئەلیکترۆنی 'ڤەیپ' دەردەخات، ''چەند مژێکی کەمیشی لێبدرێت، زیانی گەورە بە تەندروستی دەگات''.



توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری Frontiers in Toxicologyـی جیهانی بڵاو کراوەتەوە ئاشکرای دەکەن، ڤەیپەکان جگە لە نیکۆتین و تام، چەندان مادەی کیمیایی مەترسیداریان تێدا دۆزراوەتەوە کە بە گەرمکردن چالاک دەبن و زیان بە جەستە دەگەیێنن.



تێرێزا مارتینێز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە پڕۆسەی گەرمکردنی ڤەیپەکان بە مەترسییەکی جیدی دادەنێت، چونکە ڤەیپ بۆ ئەوەی دووکەڵ دروستبکات و هاوشێوەی جگەری ئاسایی بێت، پشت بە گەرمکردنی کارەبایی دەبەستێت. هەروەها دەڵێت: ''رۆژانە بە چەند مژێکی کەمیش بێت، ژەهرەکەی تێکەڵ بە جەستە دەبێت''.



ئەوان دوو مادەی شێرپەنجەیی مەترسیداریان لەنێو شلەی ڤەیپەکاندا دۆزیوەتەوە، بە ناوەکانی (methylglyoxal) و (تێکەڵەی ئەسیتاڵدیهاید) کە دەشێت بە گەرمکردنی هەردووکیان، مادەی وایان لێدروستببێت کە راستەوخۆ پەککەوتنی سییەکانی لێ دروستبێت.



زیانەکانیشیان ئەمانەن:

بێهێزی و لاوازیی جەستە

کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی وزە

کەمبوونەوەی مایتۆکۆندریای خانەکان کە وزە بەرهەم دەهێنێت

رێخۆشکەرە بۆ دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی

پەککەوتنی سییەکان

تەقینی بۆڕیچکەکانی هەوای نێو سییەکان

زیاتر ببینە...

پێشبینیی دەکرێت لە ئێران 2.6 ملیۆن تۆن چەوەندەر بەرهەم بهێندرێت

پێشبینیی دەکرێت لە ئێران 2.6 ملیۆن تۆن چەوەندەر بەرهەم بهێندرێت



سەید محەمەد بەرزنجی

حوسێن ئەسغەری، بەڕێوەبەری دامەزراوەی بەرهەمە پیشەسازییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران، ڕایگەیاند کە بۆ ئەمساڵ ڕووبەری زەویی تەرخانکراو بۆ چاندنی چەوەندەر زیاد کراوە و پێشبینی دەکرێت نزیکەی 2.6 ملیۆن تۆن چەوەندەر لە سەرانسەری پارێزگاکانی وڵاتەکەدا بەرهەم بهێندرێت. ناوبراو ئاشکراشی کرد کە لەم بڕە چەوەندەرە، چاوەڕوان دەکرێت لەنێوان 320 بۆ 340 هەزار تۆن شەکر لە کارگە و یەکە پیشەسازییەکاندا بەرهەم بهێندرێت.

ئەمساڵ لە ئێران 60 هەزار هێکتار زەوی بۆ چاندنی چەوەندەر تەرخان کراوە بە بەراورد بە ساڵی پار، پێنج هەزار هێکتار زەوی زیاتر بۆ ئەم بەرهەمە تەرخان کراوە ئەو پارێزگایانەی کە بڕی بەرهەمهێنانی چەوەندەریان تێدا زیاد کراوە بریتین لە گوڵستان، کرماشان، ئیلام، بوشەهر، ئەردەبیل و لۆڕستان جێی باسە، پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵێکی یەکجار گرنگ لە بەرهەمهێنانی چەوەندەری ئێراندا دەگێڕێت بە تەنها خاوەنی 30 هەزار هێکتار زەویی تایبەت بە چاندنی چەوەندەرە بەپێی ئامارەکانی پێشووتری دامەزراوەی کشتوکاڵیی پارێزگاکە زیاتر لە 30%ی کۆی چەوەندەری ئێران لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای ورمێدا بەرهەمدەهێنرێت.

زیاتر ببینە...

پەمۆ بخەنە گوێتان

پەمو ( لۆکە ) بخەنە گوێتان ….
خوشک و برایانم کاندیدانی لیستی ٢٧٥ ی پارتیمان لەکەرکوک ماوەیەکە بەمەبەست و بەپیلانی ناحەزان و دوژمنانی گەلەکەمان پارتیمان و کاندیدانی لەکەرکوک بەئامانج دەگیرێن ، ئەو هەوڵانە نیشانەی کاریگەری جمجوڵەکانی ئێوەی خۆشەویست و کادرە دڵسۆزەکانمانە لەسنوری پارێزگای کەرکوک ، ئەو هەوڵانە ترسە لە بەردەوامی دەسکەوتەکانی ئێمە لەماوەی چوار ساڵی رابردوو لە پێناو کەرکوک و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شارەکە ، دڵنیابن بێ دەنگی ئێوەو بەردەوامیتان بۆ سەرخستنی کوردو پارتی لە شارەکە گەورەترین وەڵامە بۆ نەیارانی گەلەکەمان .

دکتۆر شاخەوان عبداللە
سەرۆکی لیستی ٢٧٥ ی پارتیمان لە کەرکوک

زیاتر ببینە...

بەرەی گەل: بەهۆی گرفتە دارایی و ئەمنییەوە بانگەشەی هەڵبژاردن ناکەین

بەرەی گەل: بەهۆی گرفتە دارایی و ئەمنییەوە بانگەشەی هەڵبژاردن ناکەین





سەید محەمەد بەرزنجی

بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ کاندیدانی "بەرەی گەل" تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تێنەپەڕاندووە، هەڵسووڕاوێکی بەرەکە دەڵێت، "گوشاری ئەمنیمان لەسەرە و پارەمان نییە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ".



ئەمڕۆ شەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2025 شادمان مەلا حەسەن، هەڵسووڕاوی "بەرەی گەل" لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، کاندیدانی لیستی "بەرەی گەل" بەهۆی کێشەی دارایییەوە ناتوانن بانگەشە بکەن، چونکە حیزب هیچ پارەیەکی نییە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن."

ئەمە لە کاتێکدایە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی "بەرەی گەل" نزیکەی دوو مانگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستبەسەرە..



بەرەی گەل لەدوای دەستبەسەرکردنی لاهوور شێخ جەنگییەوە، چەند جارێک باسی لە گوشاری ئەمنی بۆسەر لایەنگر و هەڵسووڕاوانی کردووە، شادمان مەلا حەسەن لەبارەی ئەو گوشارانەوە گوتویەتی، "تاوەکو ئێستا بەردەوامن و لایەنگران ناتوانن بانگەشە بکەن."



هەڵسووڕاوەکەی بەرەی گەل ئاماژەی بەوەش كردوە، گوشارە ئەمنییەکان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن، رۆژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو کەسانە بانگهێشت دەکرێن کە بانگەشە بۆ بەرەی گەل دەکەن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. گوتیشی، "لە سنووری کەرکووک گوشار لە کاندیدان و لایەنگرانمان دەکرێت

زیاتر ببینە...

ئەمەریکا پاداشتێکی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی دوو ئێرانی تەرخان کرد

ئەمەریکا پاداشتێکی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی دوو ئێرانی تەرخان کرد



سەید محەمەد بەرزنجی

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڕیاریدا بە دابینکردنی پاداشتێکی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو کەسەی زانیاری لەسەر دوو کەسایەتی ئێرانی بە ناوەکانی "مەجید نیلی و مەهدی فەرشچی، چالاکییەکانی کۆمپانیای بازرگانی 'بێهژول پارس' بدات.



وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' ڕایگەیاند، "مەجید نیلی و مەهدی فەرشچی لە ڕێگەی ئەم کۆمپانیایەوە هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی تەکنەلۆژیا و کەرەستەی گرنگی پێویست بۆ کەرتی سەربازی ئێران، لەوانەش سوپای پاسداران بەدەستبهێنن.

بەرنامەی پاداشتی ئەمەریکا داوای کردووە هەرکەس هەر زانیارییەکیان لەسەر نیلی وفەرشچی یان چالاکییە داراییەکانی کۆمپانیای بێژول پارس هەبوو، پەیوەندی بە بەرنامەکەوە بکەن.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە 30 تەممووزی ڕابردوودا گەورەترین پاکێجی سزاکانی بەسەر زیاتر لە 100 کەس و قەوارەی ئێرانی و کەشتییەکی نەوت هەڵگری سەر بە حوسێن شەمخانی کوڕی عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری ئێراندا سەپاند.

هەروەها ئێران چەندین جار ئیدانەی سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکای کردووە و جەختی کردووەتەوە، کە ئەوان لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ناوەستن و هەروەها بازرگانی نەوتیش ڕاناگرن.

زیاتر ببینە...

نرخی زێڕ بەرەوکوێ رەڕوات؟

مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 نرخەکەی 10 هەزار دیناری تریش بەرزبووەوە







سەید محەمەد بەرزنجی

ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بەراورد بە دوێنێ 10 هەزار دینار بەرزبووەوە.



نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 ئەمڕۆ بە 825 هەزار دینارە.



دوێنێ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 815 هەزار دینار بوو.



بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، عەیار 22 بە 865 هەزار دینار و عەیاری 18 بە 707 هەزار دینار دەفرۆشرێت.



ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 16 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.



بەرزبوونەوەی زێڕ دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، بە رێژەی 100% پێناسی گومرکی بەسەر چین دا دەسەپێنێت.

زیاتر ببینە...