Logo

Washan Media

Menu


پێکهاتەکان :


هەواڵەکان


موجتەبا خامنەیی

ژیری دەستکرد و تێکەڵکردنی ڕاستییەکان.

لە کاتێکدا دەسەڵاتی ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی پێشکەش ناکات، جگە لە شاردنەوەی ڕاستییەکان نەبێت،
گومانەکان لەسەر چارەنووسی (موجتەبا خامنەیی )ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەبن. هەندێک سەرچاوە دەڵێن مردووە، هەندێکیش باس لە برینداربوونی سەخت و شێواوی دەم و چاوی دەکەن—بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک نییە.

سکوتی دەسەڵات، لە کاتێکدا کە هەواڵەکان بە خێرایی بڵاو دەبنەوە، زیاتر لەوە دەچێت کە تەنها شاردنەوەی زانیاری بێت؛ بەڵکوو نیشانەی قەیرانێکی قووڵ لە ناو سیستەمی حوکمڕانییە.
لە هەمان کاتدا، قسە لەوە دەکرێت کە هەندێک بڕیار لە پەناوی تاریکییەوە دادەڕێژن—نە بە ڕێگای دامەزراوە فەرمییەکان، بەڵکوو بە ئامرازێکی وەک “ژیری دەستکرد”، لەلایەن کەسایەتییە نزیکەکانەوە. ئەمە، ئەگەر ڕاست بێت، واتای ئەوەیە کە سیستەم لە ناوەوە تێکچووە و بڕیارسازی لە دەست دامەزراوەکان دەرهێنراوە.

ئەم شاردنەوەیە دەتوانێت دوو مانای سەرەکی هەبێت:
یەکەم، ترسی زۆر لە هەواڵگیری و توانای ئیسرائیل کە وا دەکات هەموو شتێک بشاردرێتەوە.
دووەم، شلەژاوی ناوخۆیی و ناتوانینی دەسەڵات لە کۆنترۆڵکردنی بارودۆخێک کە لە دەرەوە و ناوەوە فشار دەهێنێت.

لە کۆتاییدا، ئەگەر بڕیارەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە ئامرازە نوێکان بدرێن، ئەوا ئەمە تەنها پرسیارێکی تەکنیکی نییە—بەڵکوو نیشانەی قەیرانێکی سیستەمییە لە بەڕێوەبردنی وڵات.

ڕۆژنامەنووس
سەنگەر میران بەگ
٢٠٢٦

زیاتر ببینە...

چیتر درۆ لەگەڵ خەلکی کەرکووک مەکەن

(هیــوا ئەحمەد مستەفا)

بۆ سەرکردایەتی یەکێتی چیتر درۆلە گەڵ خەڵکی کەرکووک مەکەن.

ئەگەر کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بکرێت و نوێنەری کۆتای مسیحی کە سەربە ڕەیانکلدانیە بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بکات، ئەوکاتە ڕێژەی یاسایی تەواو دەبیت و کۆبونەوەکە سەردەگرێ، ئەوەش بەفەرمان و (_OK - ئۆکەی) باڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئێستای یەکێتیە.
ئیتر پێویست ناکات دوایی بەخەڵک بڵێن نوێنەرانی (یەکێتی) بەشداریان نەکردووە، ئەگەر ڕاست دەکەن با نەهێڵن ڕەیان کلدانی ئەندامەکەی خۆی بنێرێتە ناو کۆبونەوەکە بۆ ئەوەی سەر نەگرێ.

زیاتر ببینە...

تاوانێکی سامناک لە چەمچەماڵ ڕوویدا

تاوانێکی سامناک لە چەمچەماڵ.. دایکێک بە شێوەیەکی دڕندانە کۆتایی بە ژیانی کچە چوار ساڵانەکەی هێنا
#وەشەن
ڕۆژنامەنووس هاوڕێ قوشتەپە

لە ڕووداوێکی دڵتەزێن و هەژێنەردا، کە بووەتە جێی سەرسوڕمان و نیگەرانییەکی زۆری هاووڵاتیان، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دایکێک بە شێوەیەکی دڕندانە و نامۆ کچە تەمەن چوار ساڵانەکەی خۆی کوشت، دواى رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ڕێکارە یاساییەکانیان گرتووەتەبەر و دایک و باوکی منداڵەکە دەستگیرکراون.

پوختەی ڕووداوەکە ئەوەیە، منداڵێکی کچ بە ناوی (ئیمان د. ب.)، تەمەن چوار ساڵ، دوێنێ 8ـی نیسان، لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای چەمچەماڵ، لەلایەن دایکی منداڵەکە کوژراوە،

بەپێی زانیاکان دەستی وەشەنکەوتوە، تاوانەکە بە شێوازێکی زۆر بە دڕندانە ئەنجام دراوە، کچە چوار ساڵانەکە پێش گیانلەدەستدانی ئازارێکی زۆر دراوە و بەشێک لە پێستی سەری لێکراوەتەوە.

پاش گیانلەدەستدانیشی، تەرمی منداڵەکە بۆ چەند کاتژمێرێک لەناو ماڵەکەدا جێهێشتراوە، تا ئەوکاتەی خوشکە گەورەکەی پەنا دەباتە بەر هاوسێکان و لە کارەساتەکە ئاگاداریان دەکاتەوە.

لە کاتی ڕودانی تاوانەکەدا باوکی منداڵەکە لە ماڵەوە نەبووە و لە سەنگاو سەرقاڵی کارکردن بووە، دەستبەجێ دوای ئاشکرابوونی، دراوسێکان و هێزکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوکە و تەرمی منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.لەوێوەش بۆ پزیشکی دادی

بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هەریەک لە گەڵم دایک و باوکی منداڵەکە کراوە بەپێی ماددەی 411 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەی ورد لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە.

تەرمی (ئیمان)ـی بچکۆلە سەرەتا ڕەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کرا و دواتر بە مەبەستی توێکاریی زیاتر گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی. پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (9ـی نیسان)، تەرمەکە ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و بڕیارە لە گوندی کەوەڵەی نزیک شاری کەرکووک بەخاک بسپێردرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (وەشە)ـی وت، ئەمە یەکەمین جار نەبووە، کە ئەو منداڵە ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشکەنجە دان دەبێتەوە و پێشتریش لەلایەن دایکییەوە ئازار دراوە، لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا بە فەرمی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان پشتڕاست نەبۆتەوە کە ئایا دایکی منداڵەکە باری دەروونی جێگیرە، یان کێشەی نەخۆشیی دەروونی هەیە، چاوەڕوان دەکرێت لێکۆڵینەوەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا تەواوی ڕاستییەکانی ئەم کەیسە ئاشکرا بکەن. بڵاووی بکەنەوە

زیاتر ببینە...

گرنگی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ عێراق

ڕۆژنامەنووس :ئارام شێرکۆ

هەناردە كردنی نەوتی كەركووك كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لە سەر بووژانەوەی ئابووری عێراق دەبێتەهۆكاری نزیك بونەوەی زیاتر لە نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان. چونكە پێشتر بە هۆی راوەستانی هەناردە كردنی نەوتی هەرێم گرژی و ئاڵۆزی دروست بوبو لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكومەت .
بەڵام لە ئێستادا حكومەتی عێراق بریاری داوە كە بەشێك لە نەوتەكە عێراق و كەركووك لە رێگای بۆری نەوتی هەرێمەوە ڕەوانەی بەندەری جیهانی توركیا بكات. ئەمەش هۆكاریكی زۆر باشە هەرێم دەتوانی بەشێویەكی باش سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت كاریگەری هەبێت لە بووژاندنەوەی باری ئابووری و دارای عێراق بەگشتی و ئیداری خۆ چێی كەركووك بەتایبەتی لە رێگای زیاتر بوونی پارەی مانگانەی پەترۆدۆلار كە دەتوانیێ چەندین كاری خزمەت گوزاری دەیان پرۆژەی جۆراو جۆری پێ جێبەجێ بكات .
هەموو جیهان دەزانی لە پاش 28 شوباتی 2026 دروست بوونی شەڕی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئسرائیل و ئێران تارادەیەكی زۆر چەندین قەیرانی جۆراو جۆر سەر هەڵداو بە داخستنی گەروی هورمز 20% هەناردە كردنی جیهان بەتەواوی ڕاوەستاوە ئەمەش بۆتە هۆكاریك بۆ بەرز بوونەوەی نرخی نەوت و دروست بوونی دەیان گرفتی بەتایبەتی بۆ ولاتە بەرهەم هینەرەكان و لەكاركەوتنی سەدان كارگەی زەبەلاح بەتایبەتی لە ئێستادا ئەوروپا بەگشتی ڕوو بەڕووی كێشەی كەم غازی و وزە بۆتەوە نرخی سووتەمەنی زۆر زیادی كردوە ئەمەش بۆتە هۆكاری بۆ گران بوونی نرخی كەل و پەل لە بازاڕەكانی جیهان .
بەلام ئەوەی كە بۆ عێراق بۆتە گرفتی سەرەكی ئەوەیە كە بە داخستنی گەروی هورمزو ڕاوەستانی هەناردەكردنی نەوتی عێراق كە ڕۆژانە زیاتر لە 4 چوار ملیون بەرمیل نەوتی هەناردەی بازارەكانی جیهان دەكرد بەمەش لە 95% داهاتی پێ دابین دەكرد. بەڵام بە داخستنی گەروی هورمز لەلایان وڵاتی ئێرانەوە عێراق توانای هەناردە كردنی نەوتی نەماو ئەمەش مەترسی گەورەی خستە سەر دروست بوونی ئابووری ولات ئەمەش وای كرد عێراق بڕیاربدات بە زووترین كات دەست بكرێتەوە بە هەناردە كردنەوەی نەوتی هەرێم بە كار هێنانەوەی بۆریە نەوتیەكە هەریم بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بتوانی نەوتی كەركووك لە ریگای بۆرییەكانی كوردستانەوە ڕەوانەی بەندەری جیهانی توركیا بكات بۆ بە بازاڕ كردنی نەوتەكە. بەڵام ئەوەی جێگای باسە ئەوەیە كە بۆری هەرێمی كوردستان توانای ئەوەی نیە ڕۆژانە چەند ملێۆنیك بەرمیل هەناردە بكات بەڵكو دەتوانێ لە ڕۆژێكدا 900 بۆ 950 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكە بكات. كە بە پێ قسەی شارەزایانی بواری نەوت و ئابووری بیت ئەمەش دەبیتە توانای دابین كردنی لە 20% بۆ لە 25% داهاتی عێراق.
هەرچەند حكومەتی عێراق پێشتر خۆی هەستابوو لە ولاتی فەرەنسا سكاڵای تۆمار كردبوو دژ بە فرۆشتن و هەناردە كردنی نەوتی هەرێم ئەمەیش ببوو بە هۆكاری ڕاوەستانی هەناردەكردنی نەوتی كەركووك و هەرێمی كوردستان ئەم راوەستانەش كاریگەر زۆر خراپی كردە سەر كێلگەو بیرە نەوتەكان و بوو بە هۆكارێك بۆ كوێر بوونەوە ولە كار كەوتنی چەندین بیری نەوت لە سنووری كێلگەی نەوتی باكوور لە سنووری پارێزگای كەركووك و موسل و سەلاحەدین زیانی زۆر گەیاندوە بە بیرە نەوتەكان كەم بوونەوەی بەرهەم هێنانی نەوت.
هەرچەندە ڵەسالی 1980 بۆ 1990 حكومەتی عێراق لە كاتی شەڕی ئیران وعێراق رۆژانە یەك ملیون بەرمیل نەوتنی لە كێلگەی نەوت لە سنووری كەركووك بەرهەم دەهینا. بەلام لە ئێستادا نزیكەی 300 بۆ 325 هەزار بەرمیل بەرهەمی دەهێنێ كە ئەوەش بۆ دابێن كردنی پێداویستی ناوخۆ بوو. بەلام بریارە لە ئێستا بە دواوە بەرهەم هێنان رۆژانە زیاد بكرێت تاكو ئەوەی بگاتە 450 هەزار بەمیل و زیاتر لە رۆژێك دا بۆ ئەوەی بتوانی تارادەیەك داهاتی عێراق دەبین بكات ولات لەم قەیرانە رزگار بكات. چونكە حكومەتی عێرا ق بەجدی كار لە سەر ئەوەدەكات بتوانی رۆژانە نزیكەی ملیۆنێك بەرمیل نەوت هەناردە بكات و بیفرۆشێت لە بازاری جێهان .
ئەمەیش وادەكات ئیدارەی پاریزگای كەركووك بتوانی داهاتی زیاتر دەست بكەوێت لە پارەی پەترۆدۆلار هەروەك چۆن پێش رۆداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017 جگە لەو هەموو كار پرۆژە خزمەت گوزاریانەی لە شارەكە دەكران بە پارەی پەترۆ دۆلار زیاتر لە 5000 هەزار دەرچووی زانكۆ پەیمانگاكان بەم داهاتەی پەترۆ دۆلارە دامەزرابوون خزمەتیان دەكرد لە سەرجەم فەرمانگە حكومیەكانی پارێزگای كەركووك.
ئێستاش ئۆمێد دەكرێت بتوانن سوود وەربگرن لەو نەوتەی هەیە لە شارەكەیان جارێكی تر .

زیاتر ببینە...

عێراق نوقمی گەندەڵی بووە

هیچ لایەنێکی کوردی چیتر وەک ئۆپۆزسێۆنی ڕاستە قینە و بنیادنەر دانانرێت .

ئارام شێرکۆ کەرکووک

عێراق نوقم بووە لە گەندەڵی
ئەوان تەنها هیچ لایەنک و کەسێک نقەی لێوە نایە لە کاتێک دەلێن نەتەوە و خەڵک دامەزراوەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن تا هێرشەکانیان ئاراستەیان بکەن ، بۆیە چیتر هیچ لایەنێکی سیاسی وەک ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە و بنیادنەر دانانرێت

سارا ستار شێحانی چالاکەوانی کۆمەڵگای مەدانی لە لێدوانێکی تایبەتی گووتی هەڵوێستی لایەن و نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی کورد، چیتر وەک ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە و بنیادنەر دانانرێت ، بەڵکو بشێوەیەکە بۆ لەکەدارکردن و لاوازکردنی وێنە و شێوەی هەرێمی کوردستانە .
لەبری بەهێزکردنی هەرێمەکەمان ، لە هەموو وەرچەرخانێکدا هەوڵی لاوازکردنی دەدەن، بە پێچەوانەی بەرژەوەندی گەلەکەیان مامەڵە دەکەن ،وەک ئەوەی دوژمنمان کەم بێت .
لە کاتێکدا عێراق نوقم بووە لە گەندەڵی
ئەوان تەنها نەتەوە و و دامەزراوەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن تا هێرشەکانیان ئاراستەیان بکەن ، بە پشتگوێخستنی بابەتی گەورەتر و جددیتر لە عێراقدا. هەرگیز نەمانبینیوە تەحەدای بڕیارێک، یاسایەک بکەن، ئیدانە بکەن، یان بانگهێشتکردنی وەزیرێک یان لایەنێکی پەیوەندیدار لە دۆسەیەکی گەندەڵی یان ساختەکاری و…. هتد.
ئەوان قسە وپروپاگەندەکانیان دەقۆزنەوە بۆ کۆکردنەوەی پشتگیری بەبێ ئەوەی هیچ چارەسەرێکی ڕاستەقینە پێشکەش بکەن.
بەڕاستی دڵم تێکەڵ دەبێت لە سیاسەتێک کە مرۆڤ تەنیا بۆ ڕازیکردنی دوژمنانی دژ بە نیشتمان خاک ونەتەوەی خۆی بێت ، نیشتمانێک کە بە خوێنی شەهیدان و کارەساتەکانی ئەنفال و کیمیاباران بنیادنرابێت ،کە ئەمڕۆ بە ئارامی تێیدا دەخۆن و دەخۆنەوە و دەخەون ، لەلایەکی ترەوە بە ناوی ئۆپۆزسێۆنوە خەڵک دەخەڵەتێنن ، بەڵام ئەوان دوژمنی ڕاستەقینەی نیشتمان و هاووڵاتیانین ، چونکە نشتيمان پەروەرێک ئەم هەڵوێستانە بەدڵسۆزی و خەمخۆری راستەقینە نابینێت بۆ خەڵکی کوردستان بەڵکو ئیستغلالێکی سیاسی ڕوون و ئاشکرایە دەربارەیان دەکرێت .

زیاتر ببینە...

مەسعود پزیشکانی

پزیشکان لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دیل لە دەستی خەمنەیی و ڕژێمەکەی “

ماوەی چەند ساڵی رابردوو، ناوی مسعود پزیشکیان وەک یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناو ڕژێمی ئیران
دەردەکەوێت کە هەوڵ دەدات وێنەیەکی جیاواز لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە پیشان بدات. هەرچەندە ئەو بە شێوەیەکی فەرمی بەشێکە لە دەسەڵاتی ڕژێم، بەڵام لە زۆر بارەوە بە پیاوێکی میانڕەو ناسراوە کە هەوڵ دەدات نێوان هێزە توندڕەوەکان و داواکارییەکانی گەلی ئیران تێکەڵ بکات وەک پرۆژەیەکی نیشتیمانی

پزیشکیان بە هۆی ڕەچەڵەکی کە کوردە خۆی، جێگەی تایبەتی لە دڵی زۆرێک لە کورداندا هەیە ئەمریکا و ئیسرائیل دەزانن ئەمە وای کردووە کە هەندێک لە خەڵک چاوەڕوانی ئەو بن بۆ ئەوەی دەنگی کەمینەکان و نەتەوە جیاوازەکان بگەیەنێتە ناو سیستەمی سیاسیی ئیران. بەڵام لە هەمان کاتدا، سنوورەکانی ئەو لە ناو سیستەمێکی گەورە و تونددا دیارە، چونکە هەر سیاسەتمەدارێک لە ئیران ناچارە لە چوارچێوەی یاسا و دەسەڵاتی سەرەکیی ڕژێمی ئیسلامی ئیران کار بکات

لە ڕووی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی هەڵوێستی وڵاتانی وەک ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر هەر کەسێک کە بەشێک بێت لە سیستەمی ئیران، زۆرجار بە گومان و پەیوەندیدار بە سیاسەتی گشتیی ئەو وڵاتەوە دەبینرێت، نەک تەنها بە تایبەتمەندییەکانی تاکەکەس بەم شێوەیە، هەرچەندە پزیشکیان وەک کەسێکی میانڕەو ناسراوە، بەڵام ئەمە بە تەواوی بەس نییە بۆ ئەوەی سیاسەتی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئیران بگۆڕدرێت، چونکە ئەم سیاسەتانە زۆرجار لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ستراتیژییەکان و هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێن.

لە کۆتاییدا، پزیشکیان دەتوانێت وەک نموونەیەکی سیاسەتمەدارێکی ناوخۆیی ببینرێت کە هەوڵی گۆڕان دەدات، بەڵام گۆڕان لە سیستەمێکی وەک ئیراندا کارێکی ئاسان نییە. ئەوەی گرنگە، ئەوەیە کە چۆن دەتوانرێت نێوان هیوای گەلان و سنوورەکانی دەسەڵات هاوسەنگی دروست بکرێت

کارۆخ سەید ڕزگار
نووسەر

زیاتر ببینە...