Logo

Washan Media

Menu


پێکهاتەکان :


کلتور و هونەر


شارستانیەتی ئاشووری یەکێک بوو لە شارستانیەتە بەهێزەکان

شارستانیەتی ئاشووری یەکێک بوو لە شارستانیەتە بەهێز و ڕێکخراوەکانی مێژووی ڕۆژهەڵاتی نزیکی دێرین، لە باکووری میزۆپۆتامیا درێژدەبووەوە، لە ناوچەکەی ئێستا باکووری عێراق، لە نێوان سەدەی بیست و چوار و حەوتەمی پێش زایین.
وەک شار-دەوڵەتێکی بچووک لە دەوروبەری ڕووباری دیجلە بە ناوی عاشور دەستی پێکرد و وردە وردە پەرەی سەند و بوو بە ئیمپراتۆریەتێکی ترسناک، درەوشاوەیی ئیداری لەگەڵ هێزی سەربازی تێکەڵ کرد.

سەرەتا ئاشوور ملکەچی شارستانییەتە کۆنەکانی وەک ئەکەدیەکان و بابلییەکان بوو، بەڵام بە خێرایی ڕێگای خۆی بۆ باڵادەستی دروست کرد. لە سەردەمی سارگۆنی دووەم و سەناحریب و ئەشوربانیپاڵدا، ئیمپراتۆریەتەکە گەیشتە لوتکە و لە کەنداوی فارسەوە تا دەریای ناوەڕاست درێژ بووەوە.
سوپای ئاشووری یەکەم کەس بوون کە بە شێوەیەکی کاریگەر گالیسکە ئاسنینەکانیان بەکارهێنا و ڕێکخستنی سەربازی توند و ئەندازیاری پێشکەوتووی گەمارۆدانیان وای لێکردن کە ئامێرێکی بێبەزەیی بن بۆ فراوانکردن.

ئەشوربانیپاڵ لە نەینەوای پایتەختی خۆیان یەکێک لە یەکەم کتێبخانەکانی مێژوو دروستکرد، کە هەزاران لوحی مێخی تێدابوو کە ئەفسانە ئەفسانەکانی وەک داستانی گیلگامێشیان پاراستبوو.
نەینەوا شارێکی گەورە بوو کە دیواری گەورە و باخچەی گرانبەها و کۆشکەکانی بە ڕەیلیف ڕازاوەتەوە کە یادی سەرکەوتن و شەڕەکانی دەکرد.

سەرەڕای گەورەیی ئاشوور لە کۆتاییدا لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین کەوتە خوارەوە، دوای هاوپەیمانی نێوان بابلییەکان و مادەکان.
کەوتنی هێندە توندوتیژ بوو، نەینەوا لە وێرانەدا کورت بووەوە کە بۆ چەندین سەدە لەبیرکرا.
رۆژنامەنووس سەنگەر میران بەگ

زیاتر ببینە...

جل و بەرگی ژنانی ئەرمینیا

خل و بەرگی ژنانی ئەرمینیا وەک هەر وڵاتێک خاوەن رەسەنی خۆیانن،
ئەوەش یەکێک لەم ولاتانەیە زۆر نزیکن لە کلتووری کوردیدا،

رۆژنامەنووس سەنگەر میران بەگ

وڵاتی ئەرمینیا

ئەرمینیا یاخود پێشی دەوترێت کۆماری ئەرمینیا یەکێکە لە وڵاتەکانی قەوقاز، وڵاتێکی داخراوە واتا هیچ لایەکی بە ئاو دەورەنەدراوە و دەکەوێتە بەرزاییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا.

ڕۆژئاوای وڵاتی تورکیایە، لە باکووریەوە جۆرجیا هەڵکەوتووە لەگەڵ ڕێڕەوی لاچین کە ناوچەیەکە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ڕووسیادا، لە ڕۆژهەڵاتیشەوە ئازەربایجانە، لە باشووریشەوە وڵاتی ئێران و کۆماری ئۆتۆنۆمی ناخچیڤان (کە ناوچەیەکی داخراوی ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجانە) هەڵکەوتوون، شاری یەریڤان پایتەخت و گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە.

زیاتر ببینە...

رۆژی جیهانی میوزیک بەرز راگیرا

رۆژی جیهانی میوزیک بەرز راگیرا

1/10/2025
شەرمین رواندزی

وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەشی هونەرەکانی میوزیک، بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر، رۆژی جیهانی میوزیکیان بەرز راگرت .

ئێوارەی ئەمڕۆ 1/10/2025 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەڵاحەدین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و هونەرمەندان و رۆشنییران و بەرپرسان و جەماوەرێکی زۆری هونەردۆستان  لەهۆڵی پێشەوا  رۆژی جیهانی میوزیکیان پیرۆز کرد .
هەر بەم بۆنەیەوە کۆمەڵێک لە گۆرانیبێژانی شاری هەولێر ئاهەنگەکەیان رازاوە تر کرد.

لەلایەن پارێزگاری هەولێر خەلاتی زێرینی قەڵای هەولێر  پێشکەش بەگروپی میوزیک کرا، خەڵاتی ڕێزلینانی وەزارەتی رۆشنبیریش  بە میوزیکژەنی بەتوانا سەید ئەحمەد رواندزی بەخشرا ..

ئێمەش وەک ستافی وەشەن میدیا پیرۆزبایی  لەگشت میوزیسیانان و ژەنیاران و هونەر دۆستانی کوردستان دەکەین .

زیاتر ببینە...

کوڕە کوردێک بەتابلۆیەک پاپای ڤاتیکانی گریاند

کوڕە کوردێک بەتابلۆیەک پاپای ڤاتیکانی گریاند

رۆژنامەنووس لینا تاهیر

کارزان عومەر ، ناسراوە بە کارزانی سوپڕا شۆ" گەنجێکی شاری هەولێرە ، خاوەنی داهێنانی تابلۆی سوپڕایە ،یەکێک لە تابلۆکانی وای لە پاپای ڤاتیکان ڕابەری ٸاینی مەسیحی کرد بێتە شاری هەولێر و تابلۆکە لەگەڵ خۆی بباتە مۆزەخانەی مێژووی فاتیکان.

کارزان دەڵێت: ماوەی شەش ساڵە خەریکی نەخشاندنی ٸەم تابلۆیەم کە باس لە ٸالانی شەش ساڵان دەکات کە لە ٸیجەدا خنکا، ٸەمەش وای لە پاپای ڤاتیکان کرد بە تابلۆکەم سەرسام بێت و داوای تابلۆکەم بکات، تا لە مۆزەخانەی مێژووی ڤاتیکان دابنرێت.

ٸەم ڕووداوەش ، لە ٸاژانس و میدیا جیهانیەکان دەنگدانەوەی گەورەی دروست کرد، کەوا تابلۆی کوڕە کوردێک پاپای ڤاتیکانی گریاند.

زیاتر ببینە...

ڕێبوار مەلازادە وازی لەکاری هونەری هێنا

هونەرمەندێکی میلی وازی لە کاری هونەری هێنا

ڕێبواری مەلازادە، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا" بۆ وەشەن میدیا، ڕایگەیاند :ِ وازم لە کاری هونەری هێناوە، چووم بۆ عەمرە.

وتیشی: هەموو ٸەو دەنگۆیانە" ناڕاستن کە دەوترێت دووبارە دەست بەکاری هونەری دەکەمەوە ، من بڕیارم داوە جارێکی تر گۆرانی نەڵێم و پەشیمانم.


ٸاماژەی بەوەشکرد، خۆزگەم بەو کەسەی کەتوشی گوناح و تاوان نابێت ، من بەتەنها دەچمە قەبر و لەبەر خوا وازم لە گۆرانی وتن هێناوە، بەو هیوایەم ڕۆژێک هاوڕێکانیشم ٸەو قەناعەتەیان لا دروست ببێت و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا.

ڕۆژنامەنووس: سەرۆک پشتیوان

زیاتر ببینە...

لەهۆلی ئیمپایەر سینەما لەفاملی مۆڵ ئیڤێنتێک سازکرا

ئێوارەی رۆژی چوار شەممە 24/9/2025 ڕێکخراوی دۆستایەتی کوردستان _ هیندستان بەهەماهەنگی لەگەڵ کونسڵخانەی گشتی هیندستان و بەڕێوربەرایەتی سینەمای هەولێر و بە ئامادە بوونی (بریجێش کومار ) کونسڵی گشتی هیند لەهەولێر و
( تیار گۆران ) سەرۆکی ڕێکخراوی دۆستایەتی کوردستان _ هیندستان و
( شاخەوان مستەفا )بەڕێوەبەری سینەما لەهەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و میدیاکاران و جەماوەرێکی زۆری هیندی و کورد لە هۆڵی ئیمپایەر سینەما لەفاملی مۆڵ ئیڤینتێک سازکرا ، سەرەتا وتارێک لە لایەن کونسڵی گشتی بەزمانی هیندی و دواتر بەزمانی کوردی خوێنرایەوە، پاشان دەستکرا بەدابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ چەند کەسایەتیەک و دواتریش هەمووان بینەری فیلمی ( دیپلۆمات ) بووین ..

ڕۆژنامەنووس : شەرمین رواندزی

زیاتر ببینە...