توێژەری کۆمەڵایەتی
مەسعود شیوەڕەشی

نیشتیمانه‌كه‌م لەسەردەمی ترس دا ھەموو شتە جوانەکان کۆتاییان پێ دێت ، بە یەک شێوە ژیان بەسەر دەبەین ،لەم کاتەدا ھەست بە نامۆیی تۆ دەکەین ، کە زانیمان لە ماڵێکی چۆڵ دا دەژین ، کەسانێک ھەن ساردی زستان ئازاریان دەدات ، بەھۆی زوڵم و زۆرداری و ناخۆشی ژیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن .
خۆشترین ڕۆژمان ئەو ڕۆژانەن کە دەست بەرزکرنەوە و پارانەوەکانمان یەکمان دەخات دەمانکات بەیەک گیان و یەک دەست , لەنێو ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵدا یەک دەنگ بەدی دەکرێت ، ئەویش ئەم سەرکەوتنەیە کەخودای گەورە پێمانی دەبەخشێت .
نیشتیمانه‌كه‌م ڕۆڵەکانی تۆ بیرو ڕاکانیان جیاوازە , لە سەر خاکی تۆ پرمەی گریان و رووبەرووبونەوەو قسەی پووچ و بێ مانا زۆر بووە ، زۆر دڵتەنگم کاتێک دەبینم کەسانێک لە ناوەوە ڕەخنەت لێ دەگرن وبریندارت دەکەن ، دووژمنان ونەزان و جاھیلەکان ئاگری فیتنە و شەرو ئاژاوە خۆش دەکەن ، گەمژەکانیش خەون و ئومێد و ھیواکانت لە ناو دەبەن و ترسنۆکەکانیش ژەھرت بەسەردا ئەپرژێنن ..
جیاواز بووینە و بیرو ڕاکانی ڕۆڵەکانت ھەمەچەشن و ھەمەجۆر بووە دڵەکانمان وەکو جاران ڕووناک نییەو نادرەوشێتەوە ، بەڵام ڕۆژێک لە ڕۆژان روخسارەکانمان وون نەکردووە گەرلاشەیەکی بێ گیانیش بووبین ، ھەرچی ڕووبدات بەرەو دواوە ناگەرێینەوە ، ھەست بە سستی و لاوازی ناکەین لە مڕۆ بە دواوە ھیچ شارێکت بێ دەنگ نابێت .
نیشتیمانه‌كه‌م ئومێد و ھیواکانی تۆ وامان لێ دەکات ھەست بە زیندویی خۆمان بکەین ، ھێشتا کەسانێک ھەن عاشقی بەخشین و مانای پەیمان دەزانن ھەوڵی گەشەسەندنت بۆ دەدەن .