ھەستی شیعر
کاریگەریی تۆنی دەنگ و جۆری خوێندنەوە لەسەر زیندووکردنەوەی هەستی شیعر
شیعر تەنها ڕستە و وشەی ڕاسپێردراوی سەر پەڕەی کاغەز نییە بەڵکو گیان و هەستێکە پێویستی بە دەنگێکە تا بەرجەستەی بکات. دەنگ پەیامبەری هەستەکانە و وشەش پارێزەری ماناکان. خوێندنەوەی دەنگی (Voice-over) بۆ شیعر، تەنها دەربڕینی وشەکان نییە بە دەنگی بەرز بەڵکو پرۆسەیەکی درامی و هونەرییە بۆ ڕاگوێستنی ئەو هەستەی شاعیر لە کاتی نووسیندا چەشتوویەتی.
ڕیتم و هەناسەدان: وەستانەکان (Pauses) لە کاتی خوێندنەوەدا بەقەد وشەکان گرنگن. هەناسەیەکی قووڵ یان وەستانێکی کورت لە شوێنی گونجاو تەمەنی ڕستەکە درێژتر دەکاتەوە و دەرفەت بە گوێگر دەدات بیر بکاتەوە.
تۆن و ڕەنگی دەنگ: شێوازی دەربڕینی ڕستەیەکی دڵتەزێن زۆر جیاوازە لە ڕستەیەکی بەپەرۆش گۆڕینی تۆنی دەنگ لە نێوان نزم و بەرزدا ڕەهەندێکی سێ ڕەهەندی بە دەقەکە دەبەخشێت.
گەیاندنی ڕۆحی شیعر: خوێنەری پرۆفێشناڵ ئەو کەسەیە کە خۆی لە ناو ناخی دەقەکەدا دەبینێتەوە تا بتوانێت وەک ئەکتەرێک هەستەکان بە ڕاستگۆیی بگەیەنێتە گوێگر.
لە کۆتاییدا دەنگبێژیی شیعر هونەری زیندووکردنەوەی دەقە. کاتێک دەنگ و شیعر بە دروستی ئاوێتەی یەکتر دەبن پەیوەندییەکی ڕوحیی بەهێز لە نێوان گوێگر و شیعرەکەدا دروست دەکات کە هرگیز بە خوێندنەوەی بێدەنگ بەدەست ناهێنرێت.
نووسینی: ڕێباز قەرەداخی (شاعیر و ڕاهێنەر لە بواری دۆبلاژ و خوێندنەوەی دەنگی)