تاوانێکی سامناک لە چەمچەماڵ ڕوویدا
تاوانێکی سامناک لە چەمچەماڵ.. دایکێک بە شێوەیەکی دڕندانە کۆتایی بە ژیانی کچە چوار ساڵانەکەی هێنا
#وەشەن
ڕۆژنامەنووس هاوڕێ قوشتەپە
لە ڕووداوێکی دڵتەزێن و هەژێنەردا، کە بووەتە جێی سەرسوڕمان و نیگەرانییەکی زۆری هاووڵاتیان، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دایکێک بە شێوەیەکی دڕندانە و نامۆ کچە تەمەن چوار ساڵانەکەی خۆی کوشت، دواى رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ڕێکارە یاساییەکانیان گرتووەتەبەر و دایک و باوکی منداڵەکە دەستگیرکراون.
پوختەی ڕووداوەکە ئەوەیە، منداڵێکی کچ بە ناوی (ئیمان د. ب.)، تەمەن چوار ساڵ، دوێنێ 8ـی نیسان، لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای چەمچەماڵ، لەلایەن دایکی منداڵەکە کوژراوە،
بەپێی زانیاکان دەستی وەشەنکەوتوە، تاوانەکە بە شێوازێکی زۆر بە دڕندانە ئەنجام دراوە، کچە چوار ساڵانەکە پێش گیانلەدەستدانی ئازارێکی زۆر دراوە و بەشێک لە پێستی سەری لێکراوەتەوە.
پاش گیانلەدەستدانیشی، تەرمی منداڵەکە بۆ چەند کاتژمێرێک لەناو ماڵەکەدا جێهێشتراوە، تا ئەوکاتەی خوشکە گەورەکەی پەنا دەباتە بەر هاوسێکان و لە کارەساتەکە ئاگاداریان دەکاتەوە.
لە کاتی ڕودانی تاوانەکەدا باوکی منداڵەکە لە ماڵەوە نەبووە و لە سەنگاو سەرقاڵی کارکردن بووە، دەستبەجێ دوای ئاشکرابوونی، دراوسێکان و هێزکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوکە و تەرمی منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.لەوێوەش بۆ پزیشکی دادی
بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هەریەک لە گەڵم دایک و باوکی منداڵەکە کراوە بەپێی ماددەی 411 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەی ورد لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە.
تەرمی (ئیمان)ـی بچکۆلە سەرەتا ڕەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کرا و دواتر بە مەبەستی توێکاریی زیاتر گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی. پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (9ـی نیسان)، تەرمەکە ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و بڕیارە لە گوندی کەوەڵەی نزیک شاری کەرکووک بەخاک بسپێردرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (وەشە)ـی وت، ئەمە یەکەمین جار نەبووە، کە ئەو منداڵە ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشکەنجە دان دەبێتەوە و پێشتریش لەلایەن دایکییەوە ئازار دراوە، لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا بە فەرمی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان پشتڕاست نەبۆتەوە کە ئایا دایکی منداڵەکە باری دەروونی جێگیرە، یان کێشەی نەخۆشیی دەروونی هەیە، چاوەڕوان دەکرێت لێکۆڵینەوەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا تەواوی ڕاستییەکانی ئەم کەیسە ئاشکرا بکەن. بڵاووی بکەنەوە